رووداو دیجیتاڵ
لە شاری دێلوڕان بەهۆی کێشەی دارایی، کەسێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت، "شەوی رابردوو لە شاری دێلوڕان کەسێک بەناوی محەممەد محەممەدی بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و کێشەی دارایی، هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی کوشت و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، محەممەد محەممەدی تەمەن 57 ساڵ، بە چەک سەرەتا هاوژینەکەی کوشتووە، دواتر دوو منداڵی تەمەن 9 ساڵی کە جمک بوون و کچێکی تەمەن 13 ساڵی خۆی کوشتووە.
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی، محەممەد کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
هەر لەو بارەوە، موختار باوەڕ، فەرماندەی پۆلیسی دێلوڕان ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، "شەوی رابردوو لە گەڕەکی بێعسەتی دێلوڕان کەسێک چوار ئەندامی خێزانەکەی و خۆیشی کوشتووە."
بە گوتەی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.




.webp&w=3840&q=75)