رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی مێردین-ئامەد لە باکووری کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکە برینداربوون، برینی دووانیان سەختە.
رووداوەکە شەوی دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026 لە نزیک چوارڕیانی ئۆغڵاکلی لەسەر رێگەی ئامەد-مێردین روویداوە.
ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
پارێزگای ئامەد رایگەیاند، 8 ئەمبوڵانس و 24 کارمەندی تەندروستی بۆ شوێنی رووداوەکە نێردراون. تیمەکانی تەندروستی دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئامەد.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگادا هاتووە: "لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، تەندروستیی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە."
هەروەها بەپێی راگەییندراوەکەی پارێزگای ئامەد، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.



