کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

دیندار زێباری: هێشتا 75%ـی خەڵکی شنگال ئاوارەن

سیروان عەباس

سیروان عەباس

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

  رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال و نەبوونی ئاسایشەوە، هێشتا زیاتر لە 75%ـی خەڵکی شنگال ئاوارەن و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


د. دیندار زێباری، بە بۆنەی 11ـەمین ساڵیادی رزگارکردنی شنگالەوە، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، جەختی لە گرنگیی دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییانی جینۆسایدی کوردی ئێزدی، دادگەییکردنی تاوانبارانی داعش و رەخساندنی زەوینەی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئارام و سەربەرزانەی ئاوارەکان کردەوە.

لەبارەی دۆخی ئێستای شنگال و پرسی ئاوارەکان، د. دیندار زێباری جەختی لە پێویستیی جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنی شنگال کردەوە کە لە تشرینی یەکەمی 2020 لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکرا. 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: "نەبوونی ئاسایشی بەردەوام، کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و لاوازیی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامیی ئاوارەیین، بەجۆرێک هێشتا زیاتر لە 75%ی دانیشتووانی شنگال ئاوارەن".

دیندار زێباری بۆ رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، رزگارکردنی شنگال لە 13ـی تشرینی دووەمی 2015 بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار پێشمەرگە و بەخشینی زیاتر لە 500 شەهیدی پێشمەرگە بوو، کە ئەوەش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە تێکۆشانی گەلی کوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش.
سەبارەت بە تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردی ئێزدی، زێباری رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار کەسی سڤیل کوژراون، زیاتر لە 400 هەزار کەس ئاوارەبوون و 6 هەزار و 417 کوردی ئێزدیش رفێندراون؛ سەرەڕای رزگارکردنی سێ هەزار و 595 فێندراو، بەڵام چارەنووسی دوو هەزار و 526 کەس هێشتا نادیارە.

57 گێگابایت بەڵگە و 3000 بەڵگەی تاوانەکانی داعش

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ رووداو، زێباری باسی هەوڵەکانیان لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرد و گوتی، زیاتر لە 57 گێگابایت بەڵگە و دۆکیومێنت پێشکێشکراون و زیاتر لە سێ هەزار دۆسیەی تایبەت بە تاوانەکانی داعش لە سیستمە یاساییەکاندا تۆمارکراون. هەروەها یونیتاد پشتڕاستیکردووەتەوە کە بەڵگەی پێویست لەبەردەستدان بۆ ئەوەی تاوانەکانی داعش وەکو جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ هەژمار بکرێن.

لەبارەی پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگیی یونیتاد 37 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە و رووفاتی 186 قوربانی رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە؛ بەگشتیش 93 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە و لەرێگەی پشکنینی DNAـیەوە رووفاتی 296 قوربانی ناسێندراونەتەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، د. دیندار زێباری جەختی لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، ئارام و سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بە پاراستنی ماف و کەرامەتیانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە