کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ رووداو: رۆژانە 760 تۆن گازی شل بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

ژینەر ستار

ژینەر ستار

14-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار14-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێ، لە رۆژی دووشەممەوە تاوەکو کاتی ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، رۆژانە 760 تۆن گازی شل لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ.


ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، فەلاح سەیید مەولوود، بەرێوەبەری گشتی نەوت و کانزاکان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "رێکارەکانی ناردنی گازی شل LPG بۆ هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە و رۆژی دووشەممە یەکەم بڕی گازی شل دەگات کە بڕەکەی 760 تۆنە."

سەبارەت بە پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، فەلاح سەیید مەولوود گوتی: "300 تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 200 تۆن بۆ پارێزگای دهۆک و 260 تۆن بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێ."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی دڵنیایی دایە هاونیشتمانییان و رایگەیاند: "گازی شل بەشی پێویستی هەرێمی کوردستان بەردەستە و هیچ مەترسییەک نییە و قەیران درووست نابێت."

هەر ئەمڕۆ شەممە سەلام عومەر، گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوت گوت: "هێشتا دیار نییە  ئەو گازەی دەگاتە شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخەکەی چۆن دەبێ. دوای گەیشتنی، کرێی گواستنەوەی دەخرێتە سەر و بەنرخێکی هەرزان بەسەر بەنزینخانەکان دا دابەش دەکرێ."

رۆژی دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لە 9-11-2026 سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ رەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی راسپارد بۆ ئەوەی بڕی پێویستی گازی شل بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تاوەکو ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە."

هەر ئەمڕۆ عومەر عەبدوڵڵا، بەرپرسی دابەشکردنی گاز لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "لەگەڵ گەیشتنی گازەکە بە نرخێک کە نەگاتە 500 دینار بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێ، ئەمەیش وا دەکات نرخی گاز لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێ."

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، نرخی یەک بوتڵ گازی ماڵان لە هەولێر گەیشتووەتە سەروو 15 هەزار دینار و لە سلێمانی و هەڵەبجەش بە 12 هەزار دینار دەفرۆشرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە