رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە هێڵی سنووریی قەزای شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، دەست بەسەر 14 کیلۆگرام و 709 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026 لە هەژماری فەرمیی وەزارەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، یەکەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی پاراستنی سنووردا لە سنووری قەزای شەمزینان ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، "لە چوارچێوەی ئەو چالاکیی گەڕان و پشکنینەی لە هێڵی سنووریی شەمزینان لە هەکاری ئەنجام درا، دەست بەسەر 14 کیلۆ و 709 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا. ئەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیرا، رادەستی فەرماندەیی جەندرمەی قەزای شەمزینان کرا."




