کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: شاکر مەحموود تەمیمی ناسراو بە ئەبو توراب تەمیمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

وێنە: شاکر مەحموود تەمیمی ناسراو بە ئەبو توراب تەمیمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

کوردستان

پەرلەمانتارێکی عێراق: جیابوونەوەی سلێمانی خزمەت بە کورد و عێراق ناکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە هەوڵەکانی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێ، جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان خزمەت بە عێراق و کوردیش ناکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆک مەسعود بارزانی توانای کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانەی هەیە.


شاکر مەحموود تەمیمی ناسراو بە ئەبو توراب تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2026)، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانی گەلی کورد دژی دەسەڵاتی پێشووی عێراق کرد و رایگەیاند، گەلی کورد بەرگری لە ناسنامە و نەتەوەی خۆی کردووە و ستەمی رژێمی سەدام حوسێنی قبووڵ نەکردووە، دوای رووخانی رژێمیش کورد توانی ماف و شایستەکانی خۆیان بەدەستبهێنێت و تەنانەت دۆخی لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراقیش باشتر بوو.

سەبارەت بەو هەوڵانەی باس لە جیابوونەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەبو توراب تەمیمی هەڵوێستی خۆی خستەڕوو و گوتی: "ئەوەی ئەمڕۆ باس دەکرێ لەوەی پارێزگای سلێمانی دەیەوێ لە هەرێمی کوردستان جیاببێتەوە، ئەم کارە نە خزمەت بە عێراق دەکات و نە خزمەت بە برا کوردەکانیشمان دەکات."

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق هۆکاری بەدەستهێنانی مافەکانی کوردی بۆ یەکڕیزیی سەرکردایەتیی کورد گەڕاندەوە و رایگەیاند: "ئەو ماف و شایستانەی کورد بەدەستیهێنان، بە هۆکاری یەکڕیزی و یەکگرتووییان بوو. ئەم هۆکارە گەورەیەش دەگەڕێتەوە بۆ مام جەلال و کاک مەسعود کە بە یەکگرتووییان ناکۆکییەکانی رابردوویان کۆتایی پێهێنا و یەکێتیی خاکی عێراقیان پاراست، مام جەلالیش باشترین سەرۆککۆماری عێراق بوو."

ئەبو توراب تەمیمی کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدرە بە سەرۆکایەتی هادی عامری، هۆشداری دا لە دەستوەردانی لایەنە دەرەکییەکان بۆ تێکدانی یەکڕیزیی کورد و گوتی: "رەنگە هەندێک لایەن بیانەوێ پەرتەوازەتان بکەن و دابەشتان بکەن، پێیان وایە ئەوە هێزە بۆ ئەوان و لاوازکردنە بۆ ئێوە، بەڵام من پێم وایە بە یەکڕیزیی ئێوە عێراق بەهێز دەبێت و ئێوەش بەهێز دەبن."

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەندامەکەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق هیوای خواست ناکۆکییەکان بە ژیری عاقڵمەندان چارەسەر بکرێن و گوتی: "ئەمڕۆ کاک مەسعود توانای ئەوەی هەیە ئەم قەیرانە کۆنترۆڵ بکات و تێیپەڕێنێت، هەروەها سەرجەم سەرکردە ژیرەکانی کورد چ لە پارتی بن یان لە یەکێتی هێشتا ماون و دەتوانن ئەم قەیرانە چارەسەر بکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە