کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

کوردستان

حکومەتی عێراق پارەی هاندانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکانی شنگال خەرج دەکاتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند
کوردستان22-11-2026

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پارەی (هاندانی گەڕانەوە) بۆ ئاوارەکانی شنگال و نەینەوا بە گشتی خەرج بکرێتەوە. بەپێی بڕیارەکە، کوردانی ئێزدیی ئاوارە دوای گەڕانەوەیان چوار ملیۆن دینار و ئاوارەکانی دیکەش ملیۆنێک و نیو وەردەگرن.


محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە(16ـی تشرینی دووەم) داوامان کرد ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکاری دەدرایە ئاوارەکان، دەست پێبکاتەوە."


بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا، پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەکە بەم شێوەیە دەبێت:


- ئەو خێزانە ئێزیدییانەی لە کەمپەکاندان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە شنگال، بڕی چوار ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.

- ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان یان باشووری عێراق ئاوارەن، بڕی ملیۆنێک و نیو وەک قەرەبوو وەردەگرن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.


محەممەد جاسم کاکەیی باسی لەوەشکرد، ئەم پارەیە لە ساڵانی 2022 و 2023 خەرج دەکرا، بەڵام لە ساڵی 2024ـەوە راگیرابوو. گوتیشی: "سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کە ئەم پارەیە لە بودجەی داهاتوودا دابین بکات، تاوەکو ببێتە هاندانێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەتایبەتی کوردە ئێزیدییەکان."


ساڵی 2014، بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، زۆرینەی دانیشتووانی قەزاکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون. دوای رزگارکردنی قەزاکە بەشێکیان گەڕانەوە.


حکومەتی عێراق ماوەیەکی زۆرە هەوڵی داخستنی تەواوی کەمپەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەدات، بەڵام وێرانبوونی خانوو و ماڵەکان و کەمیی خزمەتگوزاری لە شنگال، وەک بەربەستی سەرەکی ماونەتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند
کوردستان22-11-2026

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە