کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی ئەمڕۆ

کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی ئەمڕۆ

کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی زەیدی: بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ نییە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

UN بۆ رووداو: سووتاندنی گاز و موەلیدەکان هەوای عێراق و کوردستانیان ژەهراوی کردووە
کوردستان24-11-2026

UN بۆ رووداو: سووتاندنی گاز و موەلیدەکان هەوای عێراق و کوردستانیان ژەهراوی کردووە

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

رووداو دیجیتاڵ


دوای بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق تایبەت بە نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بڕیارەکان پێچەوانەی گفتوگۆکانیان بووە و گوتی، "بە هیچ جۆرێک جێگەی قبووڵ نییە." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، ئامادەن ناکۆکییە نێوخۆییەکان وەلاوە بنێن و هەمووان ببنە پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.


عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد، لەنێویاندا گرتنەبەری رێکاری نوێ بەرامبەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەبوون.


مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی قسەکانی زەیدییەوە گوتی: "ئێمە ماوەیەکە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆکانمان دەبێت لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بێت، ئێمە ئەرک و مافی دەستووریمان هەیە، داوای مافەکانی خۆمان دەکەین و دەبێت هەموویان بەگوێرەی پێویست جێبەجێ بکرێن، ئەوەشی لەسەر شانی ئێمە ئەرکە بێگومان جێبەجێیان دەکەین؛ بەدەر لە دەستوور [هیچ شتێک] لای ئێمە قبووڵ نییە."


لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، "ئاراستەکردنی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت.. وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە.. راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان."


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە تووشی سەرسووڕمان بووین بەو بەیانەی کە ئەمڕۆ دەرچووە، چونکە ئەمە لەگەڵ نێوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە ناگونجێ کە پێشتر لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا هەمانبووە؛ شاندیشیان هاتوونەتە لای ئێمە و پەیامی جیاتریان گەیاندووە، کە بەرەو ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بووە؛ ئەوەی ئەمڕۆ کراوە بەڕاستی جێگەی سەرسووڕمانە و بە هیچ جۆرێک جێگەی قبووڵ نییە."


مەسرور بارزانی لە بەردەوامیی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە ئامادەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا بکات بەگوێرەی دەستووری عێراق.


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "دەرگەی گفتوگۆمان دانەخستووە و پێمانوایە هەموو شتێک دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێ، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر بنەمای دەستوور بن، لەسەر بنەمای تاکەکەسی و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان هیچ ناکرێ؛ من داوام وایە، هەم بەغدا و هەم هەموو لایەک لەسەر ئەوە کۆک بن، کە لەسەر بنەمای دەستوور قسەی پێویست بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش بگەین بە رێککەوتن."


مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، "بە هیچ شێوەیەک کرداری نادەستووری لای هەرێمی کوردستان پەسندکراو نییە، ئەگەر لەسەر بنەمای دەستوورە دەرگە کراوەیە بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر هەموو پرسەکان."


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گوتی: "هیوادارم هەموو لایەنەکان هەست بەوە بکەن، بابەتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەم ئەزموونە گەورەترە لە هەموو دەستکەوتێکی حیزبی و کەسی، دەبێت هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە هەست بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆی بکات؛ ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین و هەموومان ببین بە پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان."


بابەتی پەیوەندیدار

UN بۆ رووداو: سووتاندنی گاز و موەلیدەکان هەوای عێراق و کوردستانیان ژەهراوی کردووە
کوردستان24-11-2026

UN بۆ رووداو: سووتاندنی گاز و موەلیدەکان هەوای عێراق و کوردستانیان ژەهراوی کردووە

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە