کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ


بەرپرسێکی باڵا لە دامەزراوەیەکی ستراتیژیی ئەمریکی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە "نمایشێکی هێز" لەلایەن زەیدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق وەسف دەکات و پێیوایە، جێبەجێکردنیان ئاڵۆزە.


مایکڵ نایتز، بەرپرس لە هەواڵگریی ستراتیژیی (هۆرایزن ئینگەیج) بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە: "ئەمە نمایشێکی زیرەکانەی هێزە لەلایەن سەرۆکوەزیران زەیدی و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە. ئەم جۆرە هەڵمەتە دژی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی نەوت کە مێژووەکەیان بۆ 50 ساڵ دەگەڕێتەوە، جێبەجێکردنی ئاڵۆز دەبێت. لە کۆتاییشدا، زەیدی و زێدان دوای ئەوەی هێزی خۆیان نیشاندا، واز لە هەندێک لەو تۆڕانە دەهێنن."


لە لایەکی دیکەوە، ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی، بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە: "بۆ زەیدی، ئەم هەنگاوانە دژی کوردستان لەو رەخنانە دەیپارێزێت کە دەگوترێت تەنیا رووبەڕووی قاچاخچێتیی نەوتی گرووپە شیعەکان دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا کاریگەریی زیادکردنی کۆنترۆڵی فیدراڵیی هەیە بەسەر کوردستاندا لەسەر حیسابی خۆبەڕێوەبەریی کورد."


سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا، واشنتن تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر پەرەسەندنەکان نەداوە. تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و سووریا رۆڵی نێوەندگیریی لەنێوان هەولێر و بەغدا رەتکردووەتەوە و بە سەرکردە کوردەکانی گوتووە "ئەو بابەتە تێپەڕێنن". بە گوتەی تەیلەر، ئەم هەڵوێستە لە گومانەکانی باراکەوە لەبارەی فیدراڵیزم و ئەو بڕوایەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئەم کێشانە بابەتی نێوخۆیی عێراقن و لە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ئەمریکادا نین.


هاوکات رەمزی ماردینی، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاریی (جیۆپۆڵ لابس)، هەنگاوەکانی بەغدای بە "سیاسەتی ناسراوی پەرتکە و زاڵبە" وەسف کرد و بە ئەلمۆنیتەری گوت: "روونترین و باوەڕپێکراوترین پەیام کە پارتی و یەکێتی دەتوانن بۆ بەغدای بنێرن وەک نیشانەی بەرەیەکی بەهێزی کوردی، ئەوەیە ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن." هەروەها گوتی: "هەر شتێک کەمتر لەو ئاستە بێت، باوەڕپێکراو نابێت،" ئەمەش وا لە حکومەتی عێراق دەکات هان بدرێت بۆ "زیاترکردنی ئەو چاوەڕوانییەی کە تێچووی پاراستنی هەڵوێستی ئێستای کورد بۆ یەکێک لە دوو لایەنەکە زۆر قورس دەبێت."


هۆشداریشی دا لەوەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی 2024 و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە لە 5ـی تشرینی دووەم، پێگەی کوردی لاواز کردووە و رەنگە پاڵ بە یەکێتییەوە بنێت رێککەوتنێکی جیاواز لەگەڵ بەغدا بکات.


ئەم شرۆڤە و کاردانەوانە دوای ئەوە دێن، کە رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک رێنمایی دەرکردووە و وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و پێنج دەروازە سنوورییەکەی هەرێمی کوردستان (سێ دەروازە لەگەڵ ئێران و یەک دەروازە لەگەڵ سووریا و یەک دەروازەش لەگەڵ تورکیا) بگرنەدەست، هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا بەڕێوەببات، لەنێویاندا کێڵگەی خورمەڵە.


ئەم بڕیارانە دوای لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و هەڵمەتێکی فراوانتری زەیدی دێن دژی تۆڕە نایاساییەکان، کە هەفتەی رابردوو جووڵەی هێزە فیدراڵییەکانی عێراقی بەرەو جورف سەخر، پێگەی سەرەکیی کەتایب حیزبوڵڵای نزیک لە ئێران لێکەوتەوە. راپۆرتەکەی مۆنیتەر دەڵێت زەیدی لە مانگی نیسانەوە دەستبەکاربووە، بە پاڵپشتیی فایەق زێدان هەوڵدەدات لە رێگەی سنووردارکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن بەهێزتر بکات.


پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی بڕیارەکانی زەیدییان کرد بۆ خستنەژێر کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە. هەردوو حیزبەکە هەنگاوەکانیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان و بەزاندنی "هێڵی سوور" وەسف کرد و جەختیان لە "گفتوگۆ" کردەوە لەبری "بڕیاری تاکلایەنە".


هاوکات سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی تووندیان بەرامبەر ئەو بڕیارانە راگەیاند. مەسرور بارزانی لە راگەیێندراوێکی جیادا هەنگاوەکانی بەغدای بە "سەرسوڕهێنەر" و "بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵنەکردن" وەسف کرد، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک بارزانیش جەختیان لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردەوە و هۆشدارییان دا کە بڕیاری تاکلایەنە و خۆسەپاندن خزمەت بە سەقامگیریی عێراق ناکات و تەنیا گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور تاکە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانە. هەروەها بافل تاڵەبانیش لە راگەیێنراوێکدا دژایەتی بۆ ئەو بڕیارانەی بەغدا دەربڕی.


بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە