کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژنێک لەنێو دار زەیتوونەکانی عەفرین

ژنێک لەنێو دار زەیتوونەکانی عەفرین

کوردستان

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

سیروان عەباس

سیروان عەباس

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە


رووداو دیجیتاڵ


لە ناحیەی شەرا سەر بە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 100 داری زەیتوونی خێزانێکی کورد بڕدران.


ماڵباتەکە ڤیدیۆی دایکەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە ناسناویان (سێڤێ)یە، بڵاوکردووەتەوە کە خاوەنی زەوییەکەن و دەکەوێتە نێوان گوندەکانی دیکمەداش و قەستەل جندۆ. رۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، کاتێک سەردانی باخەکەیان کردووە، بینیویانە زیاتر لە 100 داری زەیتوونیان بڕدراون.


ئەو خێزانە دیمەنی دارە بڕدراوەکانیان لە کەناڵی تایبەتی خۆیان لە یووتیوب بە ناوی (ماڵباتی سێڤێ) بڵاوکردووەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا ئەندامانی خێزانەکە بە خەمگینی و گریانەوە ئەو دارانە نیشان دەدەن کە چەندین ساڵ رەنجیان پێوە کێشاوە و دایکی ماڵەکەش بە گریانەوە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو کارە دەردەبڕێت.


بەشێک لە ئەندامانی ماڵباتی سێڤێ پار دوای 12 ساڵ لە ئاوارەیی گەڕابوونەوە عەفرین. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئەوان رۆژی 20ی ئەم مانگە لە ماڵی خۆیان نیشتەجێ بوون، بەڵام تەنیا سێ رۆژ دواتر دارە زەیتوونەکانیان بڕدراون و تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبووە کە کارەکەیان کردووە.


رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای پشتڕاستکردنەوەی بڕینی دارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ناوچەکانی گوندەواری عەفرین ماوە ماوە دار زەیتوون و دارستانەکان دەبڕدرێن، ئەوەش لە کاتێکدایە مەترسی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی سەوزایی و زیانگەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دیاردەی بڕینی دارەکان و فرۆشتنیان وەکو دار بۆ گەرمکردنەوە، کە ئەمەش هەڕەشە لە سامانی کشتوکاڵیی ناوچەکە و سەرچاوەی بژێویی خاوەن زەوییەکان دەکات."


رامی عەبدولڕەحمان گوتی، سەرەڕای بڕینی دارەکان، سەرانە بەسەر دانیشتووانی ژمارەیەک گونددا سەپێنراوە، لە دیارترینیان (قەتمە، مەیدان ئەکبەس و مەتینا)، ئەمەش لە سایەی دۆخێکی پشێویی ئەمنی و مەترسیی زیادبوونی پێشێلکارییەکان کە موڵک و ماڵی خەڵکی سڤیل و سەرچاوەی بژێوییان دەکەنە ئامانج.


پێشتریش روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەواڵێکدا لە رۆژی 28ی تشرینی یەکەم بڵاوی کردبووەوە، داری زەیتوونی هاووڵاتییەک لە گوندی قەتمەی سەر بە ناحیەی شەران بڕدراوە و دزراوە.


بڕینی داری زەیتوون لە سنووری عەفرین بووەتە دیاردەیەکی بەردەوام و زیانێکی گەورەی بە جووتیارانی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.


بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2018ـەوە تاوەکو ئەم ساڵ، نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار دار لە عەفرین بڕدراون، کە 800 هەزاریان داری زەیتوونن.


بابەتی پەیوەندیدار

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە