کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

یەکگرتوو و کۆمەڵ: هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت
کوردستان25-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت

قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپێشاندان
کوردستان25-11-2026

قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپێشاندان

8 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە
کوردستان25-11-2026

8 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە

رووداو دیجیتاڵ


لیژنەی هاوبەشی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، دوای کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان و بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوادەکەن هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا کێشەکان چارەسەربکەن و قووتی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، هەردوو لایەن راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵە و بەپێی دەستوور مافی هەموو لایەک دیاریکراوە بە قەوارە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە؛ بۆیە هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات و مافەکانی لایەنی دیکە پێشێلبکات."


سەبارەت بە دۆسیەی داهات و خاڵە سنوورییەکان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری پێشوازی لە رێکخستنی داهاتەکان دەکەن بە مەرجێک لە خزمەتی خەڵکدا بێت و دەڵێن: "پێشوازی لە رێکخستنی داهاتی سروشتی و سنوورییەکان دەکەین بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا بێت، نەک لە بەرژەوەندیی حیزب و گرووپ و کەسانی دەستڕۆیشتوو. داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان موڵکی گەلە و دەبێت بە شەفافییەت و دادپەروەرییەوە خەرجبکرێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییان."


یەکگرتوو و کۆمەڵ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن بە گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە لە چوارچێوەی دەستووردا کێشەکان چارەسەربکەن و "مووچە و قووتی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان." هەروەها جەختیش دەکەنەوە کە لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، مافی هاووڵاتییان و سەروەریی یاسادا، لە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیاندا بەردەوامدەبن.


دەقی راگەیێندراوەکە


بسم الله الرحمن الرحیم


کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی، لەسەر پێشهاتە نوێیەکان و بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵوێستی هاوبەشی خۆیان بەم شێوەیە رادەگەیێنن:


دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵە و بەپێی دەستوور مافی هەموو لایەک دیاریکراوە بە قەوارە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە؛ بۆیە هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات و مافەکانی لایەنی دیکە پێشێلبکات.


ئێمە وەک هەردوو لایەن، پێشوازی لە رێکخستنی داهاتی سروشتی و سنوورییەکان دەکەین بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا بێت، نەک لە بەرژەوەندیی حیزب و گرووپ و کەسانی دەستڕۆیشتوو. داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان موڵکی گەلە و دەبێت بە شەفافییەت و بە دادپەروەرییەوە خەرجبکرێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.


دڵسۆزان زوو هەستیان بەم مەترسییانە کرد و هۆشدارییان دا، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گوێیان بۆ دڵسۆزان نەگرت و بەردەوامبوون لە سیاسەتی تاکڕەوی و ناشەفافییەت. ئەمڕۆ لێکەوتەکانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بەسەر هەمووماندا دەشکێتەوە.


بۆیە داوادەکەین:

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکان چارەسەربکەن و مووچە و قووتی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.


یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتییان و سەروەریی یاسادا، لە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکاندا بەردەوامدەبن.


کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

25ـی تشرینی دووەمی 2026


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت
کوردستان25-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیارێک ناکات لە دەرەوەی دەستوور بێت

قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپێشاندان
کوردستان25-11-2026

قایمقامی هەولێر: نابێت فەرمانگەکان و کەرتی تایبەت رێگری لە کارمەندان بکەن بۆ بەشداری لە خۆپێشاندان

8 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە
کوردستان25-11-2026

8 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە