کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان26-11-2026

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە و دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیان لەبارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد؛ هاوکات جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.


رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ئێستای عێراق، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیان لەبارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد."


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا "تیشکیان خستە سەر گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاکاندا؛ هەروەها جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر - بەغدا بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە."


ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو و تێیدا "جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان26-11-2026

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە