کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکە.

وێنەی کۆبوونەوەکە.

کوردستان

مەسرور بارزانی بۆ دیپلۆماتکاران: بڕیارەکانی بەغدا نادەستوورین و رەتیاندەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز، کۆنسووڵی گشتی، نێردە و دیپلۆماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستاندا، بڕیارەکانی ئەم دواییەی بەغدای بە "نادەستووری" ناوبرد و رەتیکردنەوە؛ جەختیشیکردەوە کە کێشەی هەولێر و بەغدا تەنیا مووچە و بودجە نییە، بەڵکو دۆزی رەوای گەلێک و رێزگرتنە لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.


رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ باڵیۆز، کۆنسووڵی گشتی، نێردە، دیپلۆماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستووەتە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاماژەی بەوەداوە، لەدوای ساڵی 2003ـەوە سیستمی سیاسیی عێراق لەسەر بنەمای فیدراڵیزم بنیاتنراوە و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور قەوارەیەکی دەستووری و یاساییە، بەڵام "بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە و دەیانەوێت بە عەقڵییەتێکی مەرکەزی رەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن و مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێلبکەن."


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردووەتەوە کە پێویستە دەستوور وەک خۆی جێبەجێبکرێت، نەک بەشێوەیەک کە "ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بێت جێبەجێیبکەن و مادەکانی دیکەش فەرامۆشبکەن، وەک مادەی 140 کە چەندین ساڵە جێبەجێنەکراوە و دۆخی نائاسایی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم ئاسایینەکراوەتەوە."


لەبارەی ناکۆکییەکانیشەوە، مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە کە "کێشەی گەلی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، تەنیا مووچە و بودجە نییە، بەڵکو ماف و دۆزی رەوای گەلی کوردستان و داننان و رێزگرتنە لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان."


سەبارەت بە هەنگاو و بڕیارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکارییەک لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاری نایاسایی دەربڕیوە و گوتوویەتی: "ئەو رێکار و بڕیارانەی بەم دواییانە بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەرچوون، دەستووری نین و رەتیاندەکەینەوە."


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتوویەتی: "ئێمە لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵی و دزینی سامانی سرووشتین لە هەموو عێراقدا و هەموو هاوکارییەکیش پێشکێشدەکەین، بەڵام بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە قبووڵکراو نییە. ئەگەر بەراستی مەبەستیان سەروەریی یاسایە، عێراق پڕە لە گەندەڵی و دزی و چەکی بێمۆڵەت، با ئەوانە بنبڕبکەن."



لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدارە کە مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە کە "گەلی کوردستان بە هەموو هێزێکییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداریان نابێت"، هاوکات ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە دووپاتکردووەتەوە.



ئەم کۆبوونەوە فراوانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیپلۆماتان و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، ئەوەش کاردانەوەی توندی سەرکردایەتیی سیاسی، دامەزراوە فەرمییەکان و شەقامی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە