گەنجێکی خەڵکی ورمێ، لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژرا و پێش کوژرانیشی هەواڵەکەی بە دایکی راگەیاندووە.
شێروان شاکری، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵانی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بۆ ئەرکی سەربازی، لە سنووری سەردەشت بووە، لەوێ لەگەڵ هاوڕێیەکی دەبێتە دەمەقاڵەیان.
ئەندامێکی بنەماڵەی شاکری لە شاری ورمێوە بۆ رووداو، شێروان شاکری، ئەمڕۆ تەلەفۆنی بۆ دایکی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەمەقاڵەی بووە و دەیکوژن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، هەواڵی کوژرانی شاکری بڵاوکرایەوە کە سەرباز بووە لە سنووری سەردەشت و بکوژەکەش هاوڕێ و هاوکاری خۆی بووە.
تاوەکو ئێستا دیار نییە کێشەی نێوان بکوژ و کوژراو لەسەر چی بووە. تەرمەی شاکری رەوانەی دادپزیشکی کراوە.




