Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان05-05-2025

چیرۆکی شوانێک لە ئاکرێ کە خوێندکاری ماستەرە: لەنێو مەڕەکانم وانەکانم دەخوێنم

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەیوب نەسری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەیوب نەسری

رۆژی بڵاوکردنەوە

05-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەختیار کاتێک مەڕەکانی دەباتە لەوەڕگا، جگە لە گۆپاڵەکەی، لاپتۆپ و کتێبیشی پێیە، چونکە خوێندکاری ماستەرە لە زمانی عەرەبیدا.
 
ئەو پیاوە لە قۆناغی ناوەندیدا وازی لە خوێندن هێنابوو، بەڵام دوای 16 ساڵ دابڕان، لە ساڵی 2007ـەوە گەڕاوەتەوە بۆ خوێندنی دەرەکی و لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتییەوە دەستیپێکردەوە و بەردەوام بوو.
 
بەختیار عیسمەت چیرۆکی ژیانی بۆ رووداو باس دەکات و دەڵێت: "من خوێندنی دەرەکیم تەواو کرد، پۆلەکانی دوو، سێ، چوار، پێنج و شەشی ئامادەییم (واتە تا پۆلی 12) ساڵ بە ساڵ خوێند. لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکاندا دەمخوێندەوە، هەر بەو شێوەیە بەردەوام بووم. 
 
زانکۆ دەبێتە قۆناخێکی دیکەی ژیانی بەختیار عیسمەت و باس لەوە دەکات: "لە کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ، بەشی زمانی عەرەبی وەرگیرام. چوار ساڵی کۆلێژیش هەر بە هەمان شێوە لەگەڵ مەڕەکان وانەکانم خوێند. توانیم ببمە یەکەمی سەر بەشەکەی خۆم (زمانی عەرەبی) و لەسەر ئاستی هەموو کۆلێژەکەش."
 
"ئێستاش خوێندکاری ماستەرم، هەر لە زانکۆی ئاکرێ، کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی عەرەبی، قۆناغی دووەمم. ئەوەی ماوە نووسینی نامەی ماستەرەکەمە لەگەڵ خولێکی زمانی ئینگلیزی کە ئێستا دەیخوێنین." بەختیار لە درێژەی چیرۆکی ژیانیدا وای گوت. 
 
بەختیار تەمەنی 45 ساڵە و نزیکەی 30 سەر مەڕی هەیە. لە ژیانیدا جگە لە شوانیکردن و خوێندن، چەندین کاری دیکەشی کردووە.
 
بەختیار عیسمەت دەڵێت: "جگە لە کاری شوانیکردن و خوێندن، زۆر کاری دیکەم لە ژیانمدا کردووە، وەک وانەگوتنەوە لە قوتابخانەکانی ناوچەکەمان؛ لە دوو- سێ قوتابخانە وەک وانەبێژ وانەم گوتووەتەوە. کاتی خۆی ئۆتۆمبێلم هەبوو، کاری هاتووچۆی قوتابییانم دەکرد. زۆر جاریش کاری بیناسازی و کرێکاریم کردووە. کاری مەلایەتیش دەکەم و گوتاری هەینی لە گوندی بێناتا دەخوێنمەوە."
 
کاتەکانی پشوودانی بەختیار هەر لەنێو مەڕەکانی و لە کاتی لەوەڕاندنیاندایە. ئەو بەنیازە درێژە بە خوێندن بدات تا پلەی دکتۆرا بەدەستدەهێنێت و ببێتە مامۆستای زانکۆ، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە "هەرگیز دەستبەرداری شوانیکارەتی و بەخێوکردنی مەڕەکانی نابێت."