Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان14-11-2025

کفتەی سابونکەران؛ لە خۆراکی هەژارانەوە بۆ سەر سفرەی خواپێداوان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەرکان عەلی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەرکان عەلی

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-11-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە


رووداو دیجیتاڵ 

سەدەیەک زیاتر لەمەوبەر لە یەکێک لە کۆڵانە دێرینەکانی سلێمانی، دروستکردنی خۆراکێک نێوبانگی دەرکرد ئەویش کفتەی سابونکەرانە.
 
کفتەی سابونکەران، هەتا مێژوو و شوێنەواری گەڕەکەکە زیاتر بە ساڵدا بچێت، ئەو وەک یەکێک لە خواردنە دانسقە و مۆرکە تایبەتەکانی سلێمانی، زیاتر بەردەوام و پڕبایەختر دەبێت.
 
سروە سیوەیلی، شێفی خواردنی کوردەوارییە و خۆی شارەزایە لە دروستکردنی کفتە، دەڵێت: خێزانە دێرینەکانی سابونکەران کە سابونچی بوون، ئەو کاتە لەوە دەچێت بە بەز و دووگ دروستکرابێت. ئەوکاتە برنجی چوار دانە هەبووە بۆ شۆربا و یاپراخ، برنجەکەیان خوساندووە و دواتر قیمەیان بۆ ناوەکەی بەکارهێناوە، ئیدی ئەم کفتەی سابونکەرانە دەرچووە. 
 
کفتەی سابونکەران، قەبارە و شێوەی جیاوازی هەیە، کە دەکەوێتەوە سەر خواستی کەسەکە و مەبەستی خوان و خواردنەکەی، ئەگەر بۆ داوەت و خوان بێت گەورە و پڕ لە قیمە و ئەگەر بۆ سەر سفرەی خانەوادەیەکیش بێت، بچووکتر دروست دەکرێت.
 
کفتەکە بە دوو جۆر دروست دەکرێت. کفتەی سوور کە شلەکەی سڵق و نۆکە، لەگەڵ کفتەی زەرد. 
 
سروە سیوەیلی دەڵێت، نەریتێکی دیکە هەبووە کە هێلکەیان لەنێو یەکێک لە کفتەکان داناوە، ئەوەش لە دەعوەتەکاندا نیشانە بووە بۆ ئەوەی هەر کەسێک هێلکەکەی بەرکەوت، پێویستە ئەویش دەعوەتێکی دیکەی کفتە رێکبخات. 
 
سیروان عەونی، کەسایەتیی سلێمانییە، دەڵێت: کفتە خوا داویەتی دەعوەت بیت و لەلای ئازیزێکت بیخۆی، ئەگینا دروستکردنی قورسە. 
 
لە زۆر شاری دیکەی کورستان، عێراق و دەوروبەر، کفتە بە جۆر و ناوی جیاوازەوە دروستدەکرێت، بەڵام پێناچێت هیچیان تام و چێژی ئەوەی سابونکەرانیان هەبێت.