Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی نوێی وەزارەتی پەروەردە

لۆگۆی نوێی وەزارەتی پەروەردە

کوردستان13-04-2026

وەزارەتی پەروەردە لۆگۆکەی دەگۆڕێت و رێنمایی نوێ بۆ تابلۆی قوتابخانەکان و جلی قوتابیان دەردەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە گۆڕینی لۆگۆی وەزارەت و یەکخستنی لە سەرجەم دامەزراوەکاندا. بەپێی فەرمانێکی نوێی وەزارەتەکە، گۆڕانکاری لە تابلۆی قوتابخانەکان دەکرێت و بۆ ساڵی داهاتووش، دەبێت لۆگۆکە لەسەر جلی قوتابیان هەبێت.
 
بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و 13-04-2026 دەرچووە، بڕیاردراوە بە گۆڕینی لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە بۆ شێوازێکی نوێ، هاوکات چەند رێنماییەکیش بۆ بەکارهێنانی لۆگۆکە دەرکراون.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە پاراستنی رەسەنایەتی لۆگۆکە ئەرکە و "بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە دەستکاری رەنگ، پێکهاتە یان رەهەندەکانی بکرێت". هەروەها دەبێت تەنیا فۆنتی (PARWARDA-2026) لە نووسینەکانی ژێر لۆگۆ و تابلۆی قوتابخانەکاندا بەکاربهێنرێت.
 
وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 شێوازی تابلۆی ناوەندەکانی خوێندنی یەکخستووە، بە جۆرێک:
 
- لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستەڕاست دەبێت.
- لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە لە دەستەچەپ دەبێت.
- ناوی ناوەندی خوێندن لە نێوەڕاست و لە ژێر هەردوو لۆگۆکە دەنووسرێت.
 
سەبارەت بە قوتابخانە ناحکومییەکان، وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە دەتوانن لۆگۆی تایبەتی خۆیان لە نێوەڕاستی تابلۆکەدا دابنێن، بەڵام دەبێت پابەندی شوێنی لۆگۆکانی حکومەت و وەزارەت بن.
 
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان پەیوەستە بە جلی قوتابیانەوە. وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، لۆگۆ نوێیەکە لەسەر جلی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەش جێگیر بکرێت کە دەیانەوێت هەمان ستایلی جلوبەرگی وەزارەتەکە بەکاربهێنن. ئاماژە بەوەش کراوە کە دواتر شێواز و رەنگ و شوێنی لۆگۆکە لەسەر جلەکان بە گشتاندنێکی تایبەت دیاری دەکرێت.
 
ئەم بڕیارانەی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی دەرچوونیانەوە 13ی نیسانی 2026 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ کارکردن پێیان.