رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.
رۆژی سێشەممە، 26ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتیی سووریا و پرسی كورد لهو وڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە. لەبارەی کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاتهكانيان لهو وڵاته تاوتوێ کرد، ههروهها دهربارهى پێشهاتهكانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييهوه.