Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆڵبارین لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - ئەرشیفی رووداو

خۆڵبارین لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - ئەرشیفی رووداو

کوردستان29-05-2026

شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: رووداو لە دامەزراوە میدیاییە پێشەنگەکانە
کوردستان29-05-2026

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: رووداو لە دامەزراوە میدیاییە پێشەنگەکانە

کێشەی گەنمی 552 جووتیاری کورد لە خورماتوو چارەسەر کرا
کوردستان29-05-2026

کێشەی گەنمی 552 جووتیاری کورد لە خورماتوو چارەسەر کرا

هەڵوێستی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی
کوردستان28-05-2026

هەڵوێستی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەریی چڕی لەسەر پارێزگاکانی کەرکووک، سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە دەبێت.

 
ئەمڕۆ هەینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە. هەروەها شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ روو لە ناوچەکەمان دەکات".

کەشناسیی رایگەیاندووە، خۆڵبارینی ئەمڕۆ سەرەتا "لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات و ئێوارە کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە".

وەکو کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، "ئەمشەو خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و هەولێر، هەروەها ئیدارەی گەرمیان زۆر زیاد دەکات".

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت: "ئەم شەپۆلەی خۆڵبارین لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کاریگەرییەکەی لاواز دەبێ".

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە رایگەیاند: "کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە و دواتر کاریگەرییەکەی کەمێک لاواز دەبێ".

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەکرد، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پلەی گەرمای پێشبینیکرا و بۆ سبەی شەممە بەمشێوەیەیە:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی