رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لە سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە 35 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە و دوو بازرگانی بیانیشیان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژی 25-05-2026 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لەچالاکیەدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (35 بۆ 38) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵی شل بگرن و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربکەن.
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، لەو چالاکییەدا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.
لەبارەی چارەنووسی تۆمەتبارەکان، ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
