رووداو دیجیتاڵ کەسوکاری یاد سەرباز، ئەو منداڵەی کۆتاییەکانی مانگی رابردوو ونبوو دەڵێن، چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری دادپزیشکی دەکەن. ئەمڕۆ هەینی، 12-06-2026 تەرمی یاد سەرباز، ئەو منداڵەی 28ی ئایار لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل ونببو، دۆزرایەوە. کەسوکاری یاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری دادپزیشکی و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەکەین". کەسوکاری یاد لە بڵاوکراوەکە دەڵێن، پرسە دانانێن و هەر لێدوانێک بەناوی ئەوان بڵاوبکرێتەوە، فەرمی نییە.
هەواڵە ناوخۆییەکان12-06-2026گەنجێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان گیانی لەدەستدا؛ "دەستکاری کارەبای کردووە"
هەواڵە ناوخۆییەکان12-06-2026تەرمی منداڵێک لە بناری قەندیل دۆزرایەوە؛ ''هەمان جلی یاد سەربازی لەبەرە''