رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی (ئـا.س.ئـ) کەوتووەتە نێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر.
رۆژی پێنج شەممە 25ی حوزەیرانی 2026 گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە دانیشتووی کەمپی گەویلانی تایبەت بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانە لە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، کەوتە نێو رووباری زیێ گەورە.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026 بە رووداوی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ئاگادارکراینەوە کە کوڕێک کەوتووەتە نێو زێی گەورە. دەستبەجێ تیمی بەرگریی شارستانیی خەبات بۆ دۆزینەوەی گەنجەکە دەستیان بە گەڕان کرد، بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە."
2 هەفتە پێش ئێستاش پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ کەوتە رووباری زێی گەورە. شاخەوان سەعید گوتی، ماوەی 13 رۆژە گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە زیاتر لە 10 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.




