رووداو دیجیتاڵ نزیکەی مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو دا نرخەکان کەمێک دابەزیون. بەرپرسانی نەوت و کانزاکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی نرخەکان بەردەوامن. رۆژی چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک نرخی بەنزین دابەزیوە، بەڵام دابەزینی نرخەکان هێواش و لەسەرخۆن و پێشبینیمان دەکرد کەمێک خێراتر بن." بە گوتەی کارزان رەئووف، ئێستا لە دهۆک بەنزینی نۆرماڵ بە 940 بۆ 1150 دینارە، موحەسەن بە 1300 بۆ 1450 دینارە و سوپەر بە 1350 بۆ 1500 دینارە. سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونی بەنزین، کارزان رەئووف گوتی: "هۆکارەکەی ئەوەیە کە نەوتی خاو بە ئەستەم دەگاتە پاڵاوگە بازرگانییەکان، ئەوەش وا دەکات نرخ بەرز بێتەوە، بەڵام ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر ئەو بابەتە کار دەکات و بەم نزیکانە نرخەکان ئاسایی دەبنەوە." هەروەها رەشید حەمید، ئەندامی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە رووداوی گوت: "لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بە 1125 دینار، موحەسەن بە 1300 دینار و سوپەر بە 1450 دینارە." بە گوتەی رەشید حەمید، دوو رۆژە نرخەکان کەمێک هەرزان بوون، "چونکە دوێنێ لە کۆمپانیای کار بە کۆ لیتری بە 1000 دینار هاتووە و لە رۆژی شەممەوە نرخەکەی 50 دینار دادەبەزێت." رەشید حەمید ئاماژەی بە کێشەی دابینکردنی بەنزین کرد و دەڵێت: "نزیکەی دوو هەفتەیە تەنیا لە کۆمپانیای کارەوە بەنزینمان بۆ دێت." هاوکات لەبارەی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا بەنزینی نۆرماڵ بە 1050 دینار، موحەسەن بە 1300 دینار و سوپەر بە 1400 دینار دابەش دەکەین."
هەواڵە ناوخۆییەکان01-07-2026وەزارەتی کاروباری شەهیدان: رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەواو بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان01-07-2026میرانی برادۆست: فەیسەڵ کەریم خان تەنیا لە کاری حیزبی کشاوەتەوە و پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی بەردەوامە
هەواڵە ناوخۆییەکان01-07-2026لیوا ئەیوب یوسف بۆ رووداو: سەردانەکەم بۆ دەباشان لەسەر داوای کاک بافڵ تاڵەبانی بوو