رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری کۆیە روویدا. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێ، کەسێک مردووە و سێ برینداریش هەن.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی تەممووزی 2026 لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا، کە لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ناوی ئەیاد ئیسماعیل، تەمەن 22 ساڵ، گیانی لەدەستدا.
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەنجەکە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لە هەولێرەوە بەرەو تەقتەق گەڕاوەتەوە، لە نزیک گوندی شیلەی سەر بە قەزای کۆیە خۆیان بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە."
بە گوتەی هاوکار عەلی، سێ کەس لەو رووداوەدا بریندابوون کە یەکێکیان شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەیە و دووانەکەی دیکە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کە ئەیاد ئیسماعیل شۆفێری بووە. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، "برینی یەکێکیان سەختە و هەرسێکیان گوێزراونەتەوە بۆ هەولێر."
.jpg&w=3840&q=75)

