رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزێکی دژەتیرۆر لە بۆسەیەکدا چەکدارێکیان لەسنووری چیاچەرمۆک و قەرەسالمی سەر بە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکووک کوشت.
عەبدلموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چوار رۆژە دژەتێرۆری عێراقی لە هەوڵی دەستگیرکردن یان کوشتنی ئەو چەکدارەدان".
بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ گوتی، "بەیانیی ئەمڕۆ بۆسەیان بۆی دانابوو و گوتیشی، "لەرێگەی نیشانشکێنەوە تەقەیان لێی کردووە و کوشتوویانە".
بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ گوتیشی، "تەرمی چەکدارەکە رادەستی پۆلیسی پردێ کراوە و ئەوانیش گواستوویانەتەوە بۆ داد پزیشکی کەرکووک".


.jpg&w=3840&q=75)
