رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی جوجەر بچووک لە سنووری ناحیەی رۆڤیا، مێرمنداڵێک لەکاتی کارکردن کەوتە ژێر ئامێری هەڵکەندنی پەتاتە و گیانی لەدەستدا.
مەنهەل موەفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە رووداوی گوت، رووداوەکە کاژێر 07:00ی بەیانی روویداوە، مێرمنداڵەکە دوای ئەوەی کەوتووەتە ژێر ئامێرەکە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەشە سەر بە پارێزگای دهۆک. مێرمنداڵەکە ناوی وەلید مەولوودە و تەمەنی 14 ساڵ بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو، وەلید خەڵکی گوندی زێلکە فاخر بوو لە سنووری ناحیەی گردەسێن و بۆ کارکردن چووبووە سنووری رۆڤیا.
وەرزی هەڵکەندنی پەتاتەیە. لە سنووری ناحیەی رۆڤیا ساڵانە هەزاران دۆنم زەوی دەکرێتە پەتاتە.




.jpg&w=3840&q=75)