رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، گەشتیارێکی بە نەتەوە عەرەب لە گوندی (ئیمامی زامن) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئاوی رووباری سیروان دا خنکا.
سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو دەڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن و تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەرگری شارستانی دەڵێت، کاژێر 10:30 بۆ 11:00 ئاگادارکراونەتەوە کە لە ئاوی سیروان حاڵەتێکی خنکان هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کەسەکە ناوی عەلی هاشمە و تەمەنی 31 ساڵە و خاوەنی چوار منداڵە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بۆ رووداو قسەی کردووە دەڵێت، لە دوای 10 خوولەک ئەو خێزانە عەرەبە هاتوونەتە شوێنەکە ئەو کەسەی ئێستا دیار نەماوە چووتە نێو ئاوەکە.


