کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشی 48 کاژێری داهاتوو؛ خۆڵبارینێکی سووک بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما جێگیر بێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەبێت.


بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئابی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور. پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات نەبێت کە کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی و بەڕێوەبەری پێشووی کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینی دەکرێت سبەی خۆڵبارینێکی سووک ناوچەکانی عێراق و بەشێکی کوردستانیش بگرێتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، بەڵام رێژەکەی زۆر کەم دەبێت."

ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لە دابەزینی پلەی گەرمای کرد و گوتی: "ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما زیاتر روو لە نزمی دەکەن."

سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی، 14ـی ئابی 2026، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک. بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵەشەوە، مەودای بینین لەنێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتردا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە