رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی دانیشتووی رواندز لە کاتی مەلەوانیکردن لە رووباری کاولۆکان دیار نامێنێت و گومان دەکرێت خنکابێت.
چیرۆکی دیارنەمانی گەنجەکە بەو جۆرە بووە کە لە کاتی مەلەوانیکردندا سێ کەس بوونە و لێک دوورکەوتوونەتەوە، لەناکاو یەکێک لەو سێ کەسە لە دوو کەسەکەی دیکە ون بووە و دیار نەماوە.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگادار کراوینەتەوە لە دیارنەمانی گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ کە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی لە مەلەوانی بوونە." گوتیشی، گەنجەکە ناوی عەبدوڵڵا یونسە.
رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دیارخستنی چارەنووسی گەنجەکە گوتی: "سێ تیمی مەلەوانیمان ناردوونەتە شوێنەکە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سۆراخی بەدیار بخرێت."


