کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشێکی تەواونەکراوی رێگەی کەلار - سلێمانی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

بەشێکی تەواونەکراوی رێگەی کەلار - سلێمانی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان: نزیکەی 3500 پڕۆژە لە 2014وە وەستاون

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

300 بۆ 400 ملیۆن دۆلار پارەی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتە و بە گوتەی لقەکانی یەکێتییەکە، نزیکەی 3500 پرۆژەیشیان پەکیان کەوتووە.

رزگار جەمال، سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ساڵی 2014 نزیکەی 3500 پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرت و هەر لەو ساڵەدا بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە هەموو پرۆژەکان وەستان، بەڵام دوای ئەوەی حکومەت بەشێک لە پڕۆژەکانی لا گرنگ بوون و تەواوکردنیانی بە پێویست زانی، داوای لە بەڵێندەرەکان کرد کە پرۆژەکان دەست پێبکەنەوە."

بە گوتەی رزگار جەمال، "بەشێک لە بەڵێندەران بەدەم داواکاریی حکومەتەوە چوون و نزیکەی 100 بۆ 200 پڕۆژە تەواوکران، بەڵام بەشێکی دیکەیان بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیانەوە بۆ جاری دووەم راگیران و ئێستا نزیکەی 3400 پڕۆژە بە نیوەچڵی ماونەتەوە و تەواو نەکراون."

لەبارەی پرۆژە نوێیەکانەوە کە زۆربەیان ساڵی 2023 مۆڵەتیان وەرگرت، رزگار جەمال گوتی، "دەیان پرۆژە وەستاون و کارەکانیان پەکی کەتووە، نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار پارەی بەڵێندەرانی ئەو پرۆژە نوێیانەش لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە."

43 ملیار دینار پارەی بەڵێندەرانی پارێزگای هەولێر لای حکومەتە

راستی فازڵ، جێگری سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی 155 پڕۆژە لە ساڵی 2023ەوە پەکیان کەوتووە و هەر لەو کاتەیشەوە نزیکەی 43 ملیار دیناریان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە."

بە گوتەی راستی فازڵ، بە دەیان وەبەرهێنەر مایەپووچ بوون و زەرەری زۆریان کردووە، چونکە ناچاربوون پرۆژەکانیان بەلایەکدا بخەن و بە قەرز تەواوی بکەن.

نزیکەی 1000 پرۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە وەستاون

ئالان کەریم، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە پرۆژەکانی هەڵەبجەش لەخۆدەگرێ، نزیکەی 1000 پرۆژە لە ساڵی 2014ەوە بە نیوەچڵی ماونەتەوە."

ئالان کەریم باسی لە بێ هیوایی بەڵێندەران لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کرد و گوتی: "ئامارێکی وردمان لا نییە کە چەند پارەی بەڵێندەرانی سنووری سلێمانی لای حکومەتە، چونکە وەبەرهێنەران چیدیکە بەدوای پارەکەیانەوە نین و دڵنیا نین لەوەی حکومەت پارەکەیان دەداتەوە."

بەشی زۆری پڕۆژەکانی دهۆک تەواوکران

زیرەک دۆسکی، سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشێکی ئەو پارەیەی لای حکومەتە پارەی پرۆژەی پێشەکی بەڵێندەرانە کە نزیکەی 185 ملیار دینارە، بەشێکی دیکەی هی پیترۆدۆلارە کە نزیکەی 48 ملیۆن دۆلار و بەشەکەی دیکەیشی هی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییە کە نزیکەی 70 ملیۆن دینارە، کە سەرجەمیان نزیکەی 190 ملیۆن دۆلارە."

بە گوتەی زیرەک دۆسکی، بەشی زۆری پرۆژەکان سەرەڕای خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەرەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، تەواوکران و زۆربەیان پڕۆژەی ساڵی 2023 بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە