رووداو دیجیتاڵ
پاسێکی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای نەینەوا وەرگەڕا، بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئیحسان شێخ عیسا، سەرۆکی کۆمەڵەی هۆتێل و مۆتێلەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 30 کیلۆمەتر پێش بازگەی حەمام عەلیل لە سنووری پارێزگای نەینەوا، پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوبراو گوتیشی، گەشتیارەکان لە پارێزگای بابلەوە دەهاتنە دهۆک و لە رێگە تووشی ئەو رووداوە بوون، بەشێک لە برینداران بۆ نەخۆشخانەی شرگات و بەشێکیشیان بۆ نەخۆشخانەی موسڵ گوازراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو گەشتیارانە هۆتێلی هارییان لە دهۆک بۆ مانەوە گرتبوو.



