رووداو دیجیتاڵ
بارهەڵگرێک لەسەر شەقامێکی هەولێر لە سایدی پێچەوانە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێل کێشا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێت، "دەگوترێت دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون".
هاوکات، شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت، "8 بۆ 9 کەسم بینی بریندار بوون".
رووداوەکە لە کەسنەزانی هەولێر بووە، لە شەقامی کۆیە.
فەرهاد دۆڵەمەری ئاماژە بەوە دەکات، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بارهەڵگرەکە لە ئاراستەی کۆیەوە چووەتە نێو هەولێرەوە و باری گەچی پێبووە.
بەپێی قسەی پەیامنێری رووداو، بارهەڵگرەکە لانیکەم لە 9 ئۆتۆمبێلی داوە و هەندێکیانی بەتەواوی وێران کردووە.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، "شۆفێری بارهەڵگرەکە نەسووتاوە و بریندار نییە، لە لایەن پۆلیسی کەسنەزانەوە دەستگیرکراوە".
عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، "نەمانی برێک - ئیستۆپ هۆکاری رووداوەکە بووە".
ئەم هەواڵە بەپەلەیە و ئامارەکان دەکرێت بگۆڕێن. نوێ دەکرێتەوە..


