کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

پارێزگاری هەڵەبجە: هەموو کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکەین و لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر هێڵین

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە سێیەم رۆژی شازدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانی لە هەولێر، پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیێنێت کە کارەکان لە پارێزگاکە نەوەستاون و بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی نێوخۆیی و بیانی دەکات روو لە هەڵەبجە بکەن.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە بەرنامەیەکی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لەلایەن محەممەد شێخ فاتیحەوە پێشکێش کرا، تیشکی خستە سەر رەوشی پرۆژەکان و ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر پرۆژەی پیترۆدۆلار لە هەموو پارێزگاکان هەبووە و لە هەڵەبجەش زیاتر لە 200 پرۆژەیان هەبووە. گوتیشی، "لە ساڵانی رابردوودا هەوڵمان دا گواستنەوە بکەین لە بودجەی پترۆدۆلار بۆ وەبەرهێنان و داهاتی پارێزگاکان، هەروەها چەند پرۆژەیەکمان گۆڕانکاریی پێکرا."

سەبارەت بە بەردەوامیی ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگاکە، نوخشە ناسیح دڵنیایی دا، پرۆسەکە بەردەوامە و "خۆشبەختانە، کارەکان لە پارێزگای هەڵەبجە نەوەستاون. پرۆژەی وەبەرهێنانمان هەیە لە قۆناخی جێبەجێکردندایە؛ هەروەها پرۆژەی بیناسازی، گەشتیاری و کشتوکاڵیشمان هەیە."

پارێزگاری هەڵەبجە پێشکەوتنەکانی کەرتی کشتوکاڵی بە نموونە هێنایەوە و رایگەیاند، لەو بوارەدا نزیکبوونەتەوە لە ستانداردی پێویست. وەک خۆی ئاماژەی پێدا، ئێستا زیاتر لە 9 پرۆژەی کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا هەن، بەشێکیان لە قۆناخی جێبەجێکردندان و بەشێکی دیکەشیان لە مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتدان.

لەسەر پرسی ئاستەنگەکانی بەردەم سەرمایەگوزاری، پارێزگاری هەڵەبجە گوتی، "جگە لە قەیرانە داراییەکان، ئەو کێشە سیاسییانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، وای لە وەبەرهێنەران کردووە کە بووەستن و چاوەڕێی بەرچاوڕوونیی زیاتر بکەن،" بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو ئۆفەر و کارئاسانییانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنان پێشکێشیان کردووە، سوودی زۆری هەبووە و بووەتەهۆی ئەوەی چەندین پرۆژە بچنە قۆناخی مۆڵەت وەرگرتنەوە.

نوخشە ناسیح پەیامێکی ئاراستەی سەرمایەداران کرد و گوتی، "داوا لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی عێراق دەکەین بێنە پارێزگای هەڵەبجە. هەموو زەوینەیەک لە پارێزگاکە بۆ وەبەرهێنان گونجاوە." هەروەها رایگەیاند، "هەموو کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکەین. ئێستاش لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر هێڵین بۆ وەبەرهێنان، چونکە دەرفەتی وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری لە پارێزگای هەڵەبجە زۆرە."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە