کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێکی شارەوانی مەنهۆڵێک پاکدەکاتەوە. وێنە: ئەرشیڤ

کارمەندێکی شارەوانی مەنهۆڵێک پاکدەکاتەوە. وێنە: ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو دەکرێ؛ 'زبڵ و خاشاک فڕێمەدەنە نێو مەنهۆڵەکان'

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

شارەوانییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو کردووە.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، نزیکەی 15 رۆژە کاری پاککردنەوەی رێڕەوە سەرەکییەکانی ئاو، ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان دەستی پێکردووە، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی نین.

"هەموو هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەدەین"

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لە 15ی ئابەوە دەستمان بە پاککردنەوەی رێڕەوە سەرەکییەکانی ئاو و ئاوەڕۆکان کردووە."

کارزان عەبدولهادی ئاماژەی بەوەش کرد، "رۆژانە تیمی تایبەت لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانمان سەرقاڵی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانن، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستان، بەڵام پێویستە هاونیشتمانیانیش پابەندی رێنماییەکانمان بن و زبڵ و خاشاک فڕێ نەدەنە نێو مەنهۆڵەکان."

شارەوانیی سلێمانی: تیمی پاککردنەوەی رێڕەو و مەنهۆڵەکان کار دەکەن

ئەنجوومەن حەسەن، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "جگە لە تیمەکانمان لە تاسڵوجە، راپەڕین، بەکرەجۆ، رۆژهەڵات و رۆژئاوا کە لە سەرجەم وەرزەکاندا کاری پاککردنەوە ئەنجام دەدەن، تیمێکی تایبەتمان هەیە کە 24 کاژێر بەردەوام کاری پاککردنەوەی رێڕەو و مەنهۆڵەکان دەکەن."

گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، شارەوانییەکەیان دوو بەشی سەرەکیی بۆ وەرزی زستان هەیە و لەو وەرزەدا ئەرکەکانیان زیاتر دەبێت، ئەوانیش بەشی ئامێرەکان و بەشی ئاوەڕۆن، کە لە وەرزی زستاندا رۆڵێکی کاریگەر لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و هاوکاریکردنی هاونیشتمانییان دەگێڕن.

شارەوانیی دهۆک: زۆرترین مەترسی لەسەر رووباری هیشکەرۆ دروست دەبێ

شارەوانیی دهۆک ساڵانە لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە رێنمایی تایبەت بڵاودەکاتەوە، بۆئەوەی مەنهۆڵ، رێڕەو و رووبارەکان پیس نەکرێن، بەتایبەتی لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا.

شێروان حەسەن، گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "لە دهۆکیش جگە لە وەرزی زستان، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە، لە وەرزەکانی دیکەش بەردەوام تیمەکانی شارەوانی کار دەکەن بۆ پاککردنەوەی رووبار و رێڕەو و مەنهۆڵەکان."

گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک گوتیشی، "8 تیمی جیاواز و چالاک هەن بەردەوام کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، بەڵام تیمی تایبەت بۆ رووباری هیشکەرۆ هەیە، چونکە ساڵانە مەترسی لەو شوێنە هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچەیەی خەڵکی کەم داهات لە دەوروبەری ئەو رووبارەن."

بەپێی گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک، بەردەوام لە رووباری هیشکەرۆ کار دەکرێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە