رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلی 12ی بە هەموو بەشەکانیەوە راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئاگاداری قوتابییانی بەشداربووی خوولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2025 - 2026) دەکەینەوە، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
ئەنجامەکەت وەربگرەوە
هەروەها لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا ئاگاداری قوتابییان کراوەتەوە، دوای یەک کاژێر لە راگەیاندنی ئەنجامەکان، دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆماکانتان) ببینن لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
پەڕەی سۆماکەت وەربگرەوە
رۆژی 30ی ئابی 2026 تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتاییان هات. تاقیکردنەوەکان لە 11ی ئەم مانگەوە دەستیان پێکردبوو و بە هەمان رێزبەندیی خولی یەکەم بەڕێوەچوون.
رۆژی 09-07-2026، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی یەکەم راگەیێندرا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە؛ ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کردووە.


.jpg&w=3840&q=75)

