کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاری هەڵکۆڵین لە پێگەی شوێنەواری شێخ ئەحمەد لەسەر رێگەی هەولێر کۆیە

کاری هەڵکۆڵین لە پێگەی شوێنەواری شێخ ئەحمەد لەسەر رێگەی هەولێر کۆیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

شوێنەواری هەولێر: پشکنین بۆ ئەو شوێنەوارانە دەکەین کە دەکەونە سەر شەقامی 150 مەتری

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر دەڵێ، لە سنووری پارێزگاکە نزیکەی 2000 پێگەی شوێنەواری تۆمارکراون و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ زیاتر لە 14 تیمی بیانی هەیە؛ هاوکات کار بۆ پشکنینی ئەو شوێنەوارانە دەکەن کە دەکەونە سەر رێگەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک شەقامی 150 مەتری.


رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، دکتۆر نادر بابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هەولێر و دەوروبەری، لەوانە کۆیە، شەقڵاوە و هەریر، نزیکەی 2000 پێگەی شوێنەواری بە فەرمی تۆمارکراون؛ هەروەها لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێردا نزیکەی 7000 پارچە و کەلوپەلی شوێنەواری پارێزراون."

بەڕێوەبەری شوێنەوار ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پێگە شوێنەوارییانە، پێویستە هەموو پڕۆژەکان رەزامەندیی ئەوان وەربگرن؛ گوتیشی: "لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریدا، هەندێک پێگەی شوێنەواری کەوتوونەتە سەر رێگەی شەقامەکە، چاوەڕێی دابینکردنی بودجەین بۆ ئەوەی هەڵکەندنیان بۆ بکەین و ئەگەر شتی دەگمەنیان تێدابوو، بەپێی رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکەین."

دکتۆر نادر بابەکر دەڵێ: "بۆ شەقامی 60 مەتریی گەڕەکی باغڵومنارە، ئێستا کاری تێدا دەکەین و نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگی دیکەی پێویستە. هەروەها 79 پارچە زەویی هاووڵاتییان کە لە بەرامبەر دیاری سیتی لە گەڕەکی باغڵومنارەن، رەزامەندیی هەڵکەندنیان دراوە و کارەکانیان دەستپێدەکات تاوەکو دوای دڵنیابوونەوە، هاووڵاتییان بتوانن خانووی تێدا دروست بکەن."

سەبارەت بە تیمە بیانییەکان، دکتۆر نادر بابەکر روونی کردەوە کە لەگەڵ زیاتر لە 14 تیمی بیانی وەک زانکۆکانی هارڤارد، زانکۆیەکی پۆڵەندا و زانکۆی ئینسبرۆکی نەمسایی، یاداشتی لێکتێگەیشتن و گرێبەستیان بۆ کارکردن هەیە، بەڵام لەم کاتەدا تیمە نێوخۆییەکان سەرقاڵی کارکردنن و تیمە بیانییەکان لەم وەرزەدا لێرە نین.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار، لەنێو شاری هەولێردا چەندین گردی شوێنەواریی گرنگ و مێژوویی هەن، لەوانە گردی قالنج ئاغا، گرد محەممەد، گرد باخچان، گرد لەشکر، گرد تەل قەسرا، گرد نادر و گردی مامۆستایان.

ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی ئەو رێکار زانستییانەدایە کە بۆ پاراستنی ناسنامەی مێژوویی و شوێنەواریی هەولێر گرتوویانەتەبەر، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و فراوانبوونی شار دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە