رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێر و لە دوو رووداوی جیاوازدا لە شارەکانی کەلار و دەربەندیخان، دوو هاونیشتمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا. یەکێکیان ژنێکی
دانیشتووی دەربەندیخانە و ئەوی دیکەشیان وەستایەکی کارەبایە لە کەلار، کە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 5-9-2026، لە قەزای دەربەندیخان ژنێک بەناوی (شادان ئەحمەد حسێن) کە دانیشتووی قەزاکەیە و خەڵکی ناوچەی تۆڤگەیە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، کە درەنگی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەلار روویدا، (حەمید فەرەج) کە وەستای کارەبای ماڵان بووە، لە کاتی کارکردن لەسەر بانی خانوویەک کارەبا گرتوویەتی؛ بەو هۆیەوە لەسەر بانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەردوو تەرمەکە رەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادی کراون بە مەبەستی پشکنین، پۆلیسیش لە هەردوو ناوچەکە لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتیی رووداوەکان دەستپێکردووە.



