رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی دەڵێت، ئەمساڵ 22 کرێکار لە کاتی کارکردن دا گیانیان لەدەستداوە و خاوەنی چەند پرۆژەیەکیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی کوردستان، رۆژی یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارانە بۆ پابەندنەبوونی خاوەن کارەکان دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی پێداویستییەکانی کارکردن بۆ کرێکاران دابین ناکەن".
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی دەڵێت: "خاوەن کار هەیە کرێکارێکی تەمەن 19 ساڵ دەباتە باڵەخانەیەکی 19 نهۆمی بەبێ ئەوەی هیچ پێداویستییەکانی سەلامەتی بۆ دابین بکات، ئەمەش وای کردووە ئاماری قوربانییەکان بەرز بێت".
بەرپرسەکەی سەندیکای کرێکاران باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ چەندین خاوەن باڵەخانە لە سنووری سلێمانی بەهۆی کەمتەرخەمی و دابیننەکردنی پێداویستییەکانی کارکردن سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و دراونەتە دادگە.



