رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، هەر زانیارییەکیان لەسەر پیاوێکی ونبووی دانیشتووی قەزای کەلار هەیە کە نەخۆشیی لەبیرچوونەوەی هەیە، پۆلیس ئاگاداربکەنەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، هاونیشتمانییەک بەناوی (کامەران حوسێن ئەحمەد) کە دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینە لە قەزای کەلار، لە بەیانیی ئەمڕۆوە (دووشەممە، 07-09-2026) لە ماڵ دەرچووە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی لەبیرچوونەوەی لەگەڵدایە؛ کەسوکارەکەشی سەردانی بنکەی پۆلیسیان کردووە و بە فەرمی سکاڵای ونبوونیان تۆمارکردووە."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاونیشتمانییانی سنوورەکە دەکات، هەرکەسێک زانیاریی لەسەر شوێنی ناوبراو هەیە یان بینیویەتی، لەڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنی (104)ـی بەشی پۆلیسی هاناوە ئاگاداریان بکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوکار بن لە دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی بۆ ناو خێزانەکەی.
قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و ساڵانە چەندین حاڵەتی ونبوونی کەسانی بەتەمەن یان ئەو کەسانەی نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیان هەیە تۆمار دەکرێن، کە زۆربەیان بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ناوچەکە دەدۆزرێنەوە.
.png&w=3840&q=75)


