رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان چۆمان و سۆران، چوار کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
رۆژی دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامێریدا روویداوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
هەروەها باسی لەوەش کرد، رێکارەکان بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە و پاککردنەوەی رێگەکە دەستیان پێکردووە.
دوێنی ئێوارەش رووداوێکی هاتووچۆ لە سۆران روویدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.



.webp&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)