رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی كاركردن لە هێڵی كارەبای كەورگۆسك، سبەی بۆ پێنج كاژێر كارەبای دانیشتووانی دهۆك و زاخۆ دەبڕدرێ. بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک دەڵێ، لەبەر سەلامەتی کارمەندەکانییانە.
ئەمڕۆ هەینی، حازم محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک بە رووداوی گوت: "هێڵی کارەبای 123 KV کەورگۆسک کە خاڵی هاوبەشی نێوان دهۆک و هەولێرە، نۆژەن دەكرێتەوە و بەو هۆیەوە كاژێر 5:00ـی بەیانی سبەی تاوەكو 10:00ـی پێش نیوەڕۆ کارەبای دهۆک و زاخۆ دەبڕدرێ.
بە گوتەی حازم محەممەد، دوای پێنج کاژێرەکە کارەبا دەگەڕیتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
سەبارەت بە کوژاندەوەی کارەبا لەو سنوورە، بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک گوتی: "لەبەر سەلامەتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبایە، بەو پێیەی هێڵەکە بە تەواوی نۆژەن دەکرێتەوە و پێویستە لەو کاتەدا کارەبا نەمێنێت.
بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی نۆژەنکردنەوەکەدا دەمێنێتەوە، بە گوێرەی پێویستیی دەبێت بە جۆرێک هەوڵ دەدرێت بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ، پرۆژەکانی ئاو و شوێنە پێویست و گرنگەکانی دیکە دەبێت.


