کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک. وێنە: ئەرشیڤ/ رووداو

بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک. وێنە: ئەرشیڤ/ رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستی پێکردووە؛ "کواڵێتییەکەیان باشە"

ژینەر ستار

ژینەر ستار

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لە سلێمانی دەستی پێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراک دەڵێ، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئەم مانگە بەشە خۆراک وەردەگرن.


رۆژی شەممە، 12ی ئەیلوولی 2026، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە رووداوی گوت: "ماوەی چوار رۆژە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەستی پێکردووە و دوو ملیۆن هاونیشتمانی سنوورەکە بەشە خۆراک وەردەگرن".

سەبارەت بەو خۆراکانەی دابەش دەکرێن، کامەران فەتاح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەشە خۆراکی ئەم مانگە پێکهاتووە لە نیسک، نۆک، برنج، لەتکەنۆک، شەکر و دۆشاو؛ ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ دابەشکردنی، 22 رۆژمان پێویستە".

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی گوتی: "هاونیشتمانییان هەر جۆرە خۆراکێکی خراپیان بەدی کرد، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و بە ئۆتۆمبێلی خۆمان دەچین بۆیان دەگۆڕین".

هاوکات هەر ئەمڕۆ دلێر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گووت: "دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک لە پارێزگای هەولێر دەستیپێکردووە و 18 رۆژمان پێویستە بۆ دابەشکردنی".

ئەو بەڕێوەبەرەی دابەشکردنی خۆراک گوتی، ئەو خۆراکانەی ئەم مانگە دابەش دەکرێن کواڵیتییان زۆر باشە، بەڵام "کێشەی برنج و دۆشاومان هەیە کە هێشتا نەگەیشتوون و لەگەڵ گەیشتنی دەست دەکەین بە دابەشکردنی".

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە