کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە هەرێمی کوردستان 50 هەزار دینار دابەزی

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەزین کردووە. بازرگانێکی نەوت لە هەولێر دەڵێت، بەراورد بە دوێنێ، نرخی هەر بەرمیلێک 50 هەزار دینار کەم بووەتەوە.

عەبدولخالق کەریم، بازرگانێکی نەوت لە بازاڕی نەوت و گازی هەولێر، رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2026، بە رووداوی گوت: "بەهۆی کەمیی خواست لەسەر نەوتی سپی ماڵان، نرخی هەر بەرمیلێک لە 325 هەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 275 هەزار دینار".

بەگوتەی ئەو بازرگانە، هاوردەکردنی بڕێکی زۆر نەوت لە کەرکووک و موسڵ بۆ هەولێر، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخەکەیەتی.

عەبدولخالق کەریم ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە پار، لەم کاتەی ساڵدا خواست لەسەر کڕینی نەوت زۆر کەم بووەتەوە: "پار لەم وەرزەدا نەوت بە ئاسانی بەدەست نەدەکەوت، بەڵام ئێستا نەوت زۆرە و کڕیار کەمە، چونکە خەڵک چاوەڕێی دابەزینی زیاتری نرخی نەوتن".

نرخی نەوت لە سلێمانی بەراورد بە هەولێر 5 هەزار دینار هەرزانترە

لە بازاڕەکانی سلێمانی، نرخی نەوتی سپیی ماڵان بەراورد بە هەولێر نزیکەی 5 هەزار دینار هەرزانترە.

رامیار رزگار، بازرگانی نەوت لە سلێمانی بە رووداوی گوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان، لە جۆری باش و نەوتی بەغدا، 270 هەزار دینارە.

باسی لەوەش کرد، خەڵک ئاگاداری هەواڵەکانن و چاوەڕێی ناردنی بڕی زیاتری نەوتن لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها چاوەڕێی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی حکومەتن. بە باوەڕی ئەو، ئەگەر ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن، نرخەکان زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین نرخ لە دهۆکە

لە دهۆک، نرخی نەوتی سپیی ماڵان بەرزترە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان. ئەحمەد جەمال، فرۆشیاری بەرهەمە نەوتییەکان لە دهۆک بە رووداوی گوت، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک 297 هەزار دینارە.

بەگوتەی ئەحمەد جەمال، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوت نەکات، ئەگەری هەیە نرخەکان لە ئاستی ئێستا زیاتر بەرزببنەوە، بە تایبەتی لە دهۆک کە ساڵانە نزیکەی 55 ملیۆن لیتر نەوت دابەش دەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخەکان لەکاتێکدان، پار لەم کاتەدا هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار دینار بوو. لە وەرزی سەرمادا گەیشتە 220 هەزار دینار، لە مانگی ئایار 160 هەزار دینار و، لە نێوەڕاستی تەممووزدا بووە 200 هەزار دینار. ئێستا لە هەندێک شار نرخی بەرمیلێک نەوت لە 300 هەزاریش زیاترە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی ئەیلوولی پارەوە تاوەکو 4ی کانوونی دووەمی 2026، نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر نزیکەی 674 هەزار و 500 خێزاندا دابەش کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە