رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، دوو کەس لە رووباری بەرزێوە کارەبا گرتوونی و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، چوارشەممە 16-09-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگادار کراینەوە کە دوو هاووڵاتی بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەباوە لەنێو رووباری بەرزێوە گیانیان لەدەست داوە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران گوتی: "هەردوو تەرمەکە لەنێو ئاوەکەدان و تیمەکان ئامادەن لە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی تەزووی کارەباوە ناتوانین تەرمەکان دەربهێنین".
بەرگریی شارستانیی سۆران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کارەبا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەیانەوێت کارەباکە لەسەر ئاوەکە نەهێڵن پاشان تەرمەکان دەربهێنن.
رەوەند مەغدید گوتی: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری کارەباکە هەبوونی غەتاسە لەنێو ئەو ئاوەدا".
بەرگریی شارستانی و تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.


