رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو
ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، جیابوونەوەی هاوژینان لە ماوەی 17
ساڵدا (2009-2025) لە چوار هەزار و 210ـەوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 826، واتە 275% زیادی کردووە.
لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025، لە هەرێمی
کوردستان 157 هەزار و 736 هاوژین جیابوونەتەوە، لەو ژمارەیە زۆرترین لە پارێزگای سلێمانی بووە بە 61
هەزار و 126 جیابوونەوە.
دوای سلێمانی، پارێزگای هەولێر بە 59
هەزار و 850 جیابوونەوە لە پلەی دووەم دێت و لە دهۆکیش 23 هەزار و 222 هاوژین
جیابوونەتەوە.
زۆرترین جیابوونەوە لە ساڵی 2025بووە بە 15
هەزار و 826 جیابوونەوە، لە ساڵی 2009ش، کەمترین هاوژین جیابوونەتەوە کە تەنیا 4
هەزار و 210 جیابوونەوە تۆمارکراوە.
لە هەمان ماوەدا
(2009-2025) مارەبڕین لە 40 هەزار و 547ـەوە، زیادیکردووە بۆ 61 هەزار و 328 و
ژنهێنانی دووەمیش لە 288ـەوە، کەمیکردووە بۆ 107 .
بە گوێرەی ئامارەکە، لەم 17 ساڵەدا 825هەزار و 591 مارەبڕین تۆمار کراون، کە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بووە بە 281هەزار و 586 و پارێزگای سلێمانی بە 266هەزار
و 742 مارەبڕین لە پلەی دووەم دێت.
لە ساڵی 2021دا زۆرترین ژیانی هاوژینی
پێکهێنراوە بە 84 هەزار و 837 مارەبڕین، لە ساڵی 2016شدا، کەمترین ژیانی هاوژینی
پێکهێنراوە بە 32 هەزار و 625 مارەبڕين.
لە ساڵی 2010دا 297 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە و زۆرترینە
کۆی گشتیی ئەو مامەڵانەی بۆ ژنهێنانی دووەم لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە
ماوەی ئەم 17 ساڵەدا تۆمار کراون، گەیشتووەتە 1,930 حاڵەت.
زۆرترین لە پارێزگای هەولێر بووە 640 ژنهێنانی دووەم و کەمترین لە پارێزگای
دهۆک بووە بە 318، لە پارێزگای سلێمانیش 544 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە.
لە ساڵی 2010دا، زۆرترین پیاو ژنی دووەمیان هێناوە کە 297 بوون، لە ساڵی
2017ش کەمترین بووە کە تەنیا 41 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە.
لە 17ساڵدا زیاتر لە 133 هەزار منداڵ
لەدایکبوون و کەمترین لە هەولێر بووە
لە ماوەی ئەم 17 ساڵەدا 133 هەزار و 23 لەدایکبوون
تۆمارکراون، کە زۆرترین لە پارێزگای سلێمانی بووە بە 50 هەزار و 714 لەدایکبوون،
لە دهۆکیش 35 هەزار و 155 منداڵ لەدایکبوون و لە هەولێر 31 هەزار و 380.
ساڵی 2025 زۆرترین منداڵ لەدایکبوون کە 13
هەزار و 466 بووە، لە 2016ش، تەنیا 4 هەزار و 13 منداڵ لەدایک بوون.
لە 17 ساڵدا نزیکەی 200 هەزار وەفاتنامە
تۆمارکراون
لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025دا لە
هەرێمی کوردستان، 196 هەزار و 359 وەفاتنامە تۆمارکراون، کە زۆرترینیان لە
پارێزگای هەولێر بووە بە 75 هەزار و 188 مامەڵە و دوای ئەویش پارێزگای سلێمانییە
بە 71 هەزار و 896 مامەڵەی وەفاتنامە، دوای ئەویش دهۆک دێ بە 33 هەزار و 590
وەفاتنامە.
ساڵی 2012 بە تۆمارکردنی 20 هەزار و 115 وەفاتنامە،
گەیشتووەتە لووتکەی لە مێژووی ئەو 17 ساڵەی هەرێمی کوردستاندا بۆ مردن، ساڵی 2016ش
کەمترین مردن هەبووە بە 6 هەزار و 234 وەفاتنامە.
دابەشبوونی ئامارەکان، بە گوێرەی کات و
جواگرافیا بەمشێوەیە بووە:
ساڵی 2009؛
وەفاتنامە زیاتر لە دوو هێندەی لەدایکبوون
بە گوێرەی
ئامارێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو
کەوتووە، لە ساڵی 2009دا، 40 هەزار و 547 ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراون، لە
بەرامبەردا 4 هەزار و 210 هاوژین جیابوونەتەوە و 288 پیاویش بۆ دووەمجار ژیانی
هاوژینییان پێکهێناوە. هەر لەو ساڵەدا، 6
هەزار و 288 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 14 هەزار و 461 وەفاتنامە تۆمار کراون.
ئاماری ساڵی 2009،
بە گوێرەی دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ناوچەکاندا بەمشێوەیە:
مارە بڕین
هەولێر 13605،
سلێمانی 14104، کەرکووک/گەرمیان 4636 و دهۆک 8202
کۆی گشتی: 40547
ژنی دووەم
هەولێر 81،
سلێمانی 5، کەرکووک/گەرمیان 173 و دهۆک 29
کۆی گشتی: 288
مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1824،
سلێمانی 1194، کەرکووک/گەرمیان 129 و دهۆک 581
کۆی گشتی: 3728
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 1702،
سلێمانی 1802، کەرکووک/گەرمیان 559 و دهۆک 147
کۆی گشتی: 4210
بەڵگەنامەی
لەدایکبوون
هەولێر 1347،
سلێمانی 3119، کەرکووک/گەرمیان 501 و دهۆک 1321
کۆی گشتی: 6288
وەفاتنامە
هەولێر 4867،
سلێمانی 4618، کەرکووک/گەرمیان 2385 و دهۆک 2591
کۆی گشتی: 14461

ساڵی 2010؛ نزیکەی
300 ژنهێنانی دووەم و 5652 جیابوونەوە
بەراورد بە ساڵی
پێش خۆی، لە ساڵی 2010دا مارەبڕین کەمی کردووە و جیابوونەوە زیاد، بە جۆرێک
39هەزار و 414 مارەبڕين تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 5 هەزار و 652 جیابوونەوە
تۆمارکراون.
هەر لەو ساڵەدا،
لەدایکبوون بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کەمیکردووە بۆ 5 هەزار و 975 و 12 هەزار و 880
وەفاتنامەش تۆمارکراون.
ئاماری ساڵی 2010،
بە گوێرەی دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ناوچەکاندا بەمشێوەیە:
مارە بڕین
هەولێر 15022،
سلێمانی 12759، کەرکووک/گەرمیان 2792 و دهۆک 8841
کۆی گشتی: 39414
ژنهێنانی دووەم
هەولێر 50،
سلێمانی 22، کەرکووک/گەرمیان 201 و دهۆک 24
کۆی گشتی: 297
مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1500،
سلێمانی 942، کەرکووک/گەرمیان 92 و دهۆک 492
کۆی گشتی: 3026
تەڵاق
(جیابوونەوە)
هەولێر 1918،
سلێمانی 2430، کەرکووک/گەرمیان 645 و دهۆک 659
کۆی گشتی: 5652
لەدایکبوون
هەولێر 1691،
سلێمانی 2228، کەرکووک/گەرمیان 520 و دهۆک 1536
کۆی گشتی: 5975
وەفاتنامە
هەولێر 4545،
سلێمانی 4571، کەرکووک/گەرمیان 1451 و دهۆک 2313
کۆی گشتی: 12880

ساڵی 2011؛
بەراورد بە ساڵی پێشتر ژنهێنانی دووەم 81% کەمیکردووە
لە ساڵی 2011دا، 50 هەزار و 481 ژیانی
هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراون، لە بەرامبەردا 4 هەزار و 516 هاوژین جیابوونەتەوە
و 57 پیاویش بۆ دووەمجار ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە. هەر لەو ساڵەدا، 6
هەزار و 833 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 14 هەزار و 399 وەفاتنامە تۆمار کراون.
مارە بڕین
هەولێر 18565،
سلێمانی 14642، کەرکووک/گەرمیان 5828 و دهۆک 11446.
کۆی گشتی: 50481
ژنهێنانی دووەم
هەولێر 34،
سلێمانی 10، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 12
کۆی گشتی: 57
مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1759،
سلێمانی 762، کەرکووک/گەرمیان 210 و دهۆک 619
کۆی گشتی: 3350
تەڵاق
(جیابوونەوە)
هەولێر 1910،
سلێمانی 1339، کەرکووک/گەرمیان 555 و دهۆک 712
کۆی گشتی: 4516
لەدایکبوون
هەولێر 1938،
سلێمانی 2299، کەرکووک/گەرمیان 619 و دهۆک 1977
کۆی گشتی: 6833
وەفاتنامە
هەولێر 5373،
سلێمانی 2840، کەرکووک/گەرمیان 2418 و دهۆک 3768
کۆی گشتی: 14399

ساڵی 2012؛ وەفاتنامە دوو بەرامبەری لەدایکبوون زیاترە
لە ساڵی 2012دا، بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، هەم هاوژینی زیادی کردووە
و هەمیش جیابوونەوە، لەو ساڵەدا 56 هەزار و دوو هاوژینی (مارەبڕین) تۆمارکراون
لەگەڵ 4 هەزار و 851 مارەبڕینی دەرەکی، هاوکات 53 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە و 6
هەزار و 581 هاوژینیش جیابوونەتەوە.
هەر لە ساڵی 2012دا، 8 هەزار و 285 منداڵ لەدایکبوون، لە بەرامبەریشدا
20 هەزار و 115 وەفاتنامە تۆمارکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 20275، سلێمانی 15917، کەرکووک/گەرمیان 5961 و دهۆک 13849
کۆی گشتی: 56002
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 21، سلێمانی 18، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 14
کۆی گشتی: 53
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1859، سلێمانی 1163، کەرکووک/گەرمیان 532 و دهۆک 1297
کۆی گشتی: 4851
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2810، سلێمانی 2035، کەرکووک/گەرمیان 822 و دهۆک 914
کۆی گشتی: 6581
لەدایکبوون:
هەولێر 1796، سلێمانی 2930، کەرکووک/گەرمیان 702 و دهۆک 2857
کۆی گشتی: 8285
وەفاتنامە:
هەولێر 5898، سلێمانی 7516، کەرکووک/گەرمیان 2679 و دهۆک 4022
کۆی گشتی: 20115

ساڵی 2013؛ هاوسەرگیری زیاتر لە شەش هێندەی جیابوونەوەیە
لە ساڵی 2013دا، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) زیاتر لە شەش
ئەوەندەی جیابوونەوەیە، لەو ساڵەدا 52 هەزار و 749 ژیانی هاوژینی پێکهێنراوە و 3
هەزار و 513 مارەبڕینی دەرەکیش تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 8 هەزار و 482 هاوژین
جیابوونەتەوە و 62 پیاویش ژنی دووەمیان هێناوە.
هەر لەو ساڵەدا، 8 هەزار و 545 منداڵ لەدایکبوون، لە بەرامبەردا 13
هەزار و 268 وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.
مارەبڕین:
هەولێر 18354، سلێمانی 14911، کەرکووک/گەرمیان 6114 و دهۆک 13370
کۆی گشتی: 52749
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 39، سلێمانی 16، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 6
کۆی گشتی: 62
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1308، سلێمانی 956، کەرکووک/گەرمیان 278 و دهۆک 971
کۆی گشتی: 3513
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2760، سلێمانی 3687، کەرکووک/گەرمیان 1033 و دهۆک 1002
کۆی گشتی: 8482
لەدایکبوون:
هەولێر 1707، سلێمانی 3104، کەرکووک/گەرمیان 833 و دهۆک 2901
کۆی گشتی: 8545
وەفاتنامە:
هەولێر 4682، سلێمانی 4109، کەرکووک/گەرمیان 1611 و دهۆک 2866
کۆی گشتی: 13268

ساڵی 2014؛ بەراورد بە ساڵی پێش خۆی هاوژینی کەمیکردووە و جیابوونەوە
زیاد
لە ساڵی 2014دا، 47 هەزار و 444 ژیانی هاوژینی لە هەرێمی کوردستان
پێکهێنراون، هەروەها 3 هەزار و 305 مارەبڕینی دەرەکیش هەبووە و 75 پیاو ژنی
دووەمیان هێناوە. لە بەرامبەردا، 8 هەزار و 777 هاوژین جیابوونەتەوە.
هەر لەو ساڵەدا، 7 هەزار و 999 منداڵ لەدایکبوون، هاوکات 11 هەزار و
488 وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.
مارەبڕین:
هەولێر 17044، سلێمانی 13821، کەرکووک/گەرمیان 5586 و دهۆک 10993
کۆی گشتی: 47444
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 27، سلێمانی 36، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 11
کۆی گشتی: 75
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1077، سلێمانی 841، کەرکووک/گەرمیان 199 و دهۆک 1188
کۆی گشتی: 3305
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2424، سلێمانی 4012، کەرکووک/گەرمیان 1238 و دهۆک 1103
کۆی گشتی: 8777
لەدایکبوون:
هەولێر 1556، سلێمانی 3327، کەرکووک/گەرمیان 897 و دهۆک 2219
کۆی گشتی: 7999
وەفاتنامە:
هەولێر 3931، سلێمانی 4179، کەرکووک/گەرمیان 1471 و دهۆک 1907
کۆی گشتی: 11488

ساڵی
2015؛ بەراورد بە 2014 لەدایکبوون 35% کەمیکردووە
لە
ساڵی 2015دا، 43 هەزار و 410 ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراوە کە زۆربەیان لە
هەولێر بووە، لە بەرامبەردا 9 هەزار و 281 جیابوونەوە (تەڵاق) تۆمارکراون کە
زۆربەیان لە سلێمانی بووە، هەروەها 108 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە کە زۆربەیان لە
هەولێر بووە و 3 هەزار و 190
مارەبڕینی دەرەکیش هەبووە.
هەر
لەو ساڵەدا، 5 هەزار و 180 منداڵ لەدایکبوون و لە بەرامبەریشدا 9 هەزار و 443
وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.
مارەبڕین:
هەولێر 16183، سلێمانی 13172، کەرکووک/گەرمیان 3808 و دهۆک 10247
کۆی گشتی: 43410
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 50، سلێمانی 45، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 13
کۆی گشتی: 108
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1080، سلێمانی 1060، کەرکووک/گەرمیان 105 و دهۆک 945
کۆی گشتی: 3190
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3024، سلێمانی 3855، کەرکووک/گەرمیان 1176 و دهۆک 1226
کۆی گشتی: 9281
لەدایکبوون:
هەولێر 1333، سلێمانی 1147، کەرکووک/گەرمیان 677 و دهۆک 2023
کۆی گشتی: 5180
وەفاتنامە:
هەولێر 3899، سلێمانی 3239، کەرکووک/گەرمیان 699 و دهۆک 1606
کۆی گشتی: 9443

ساڵی
2016
لە
ساڵی 2016، مارەبڕین گەیشتە 32 هەزار و 625، مارەبڕینی دەرەکیش هەزار و 743 بووە و
239 پیاویش ژنی دووەمیان هێناوە.
لە
هەمان ساڵدا، 6 هەزار و 250 جیابوونەوە تۆمارکراوە کە زۆربەیان لە هەولێر بووە بە
2 هەزار و 665 جیابوونەوە.
مارەبڕین:
هەولێر 1594، سلێمانی 5897، کەرکووک/گەرمیان 1442 و دهۆک 9346
کۆی گشتی: 32625
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 42، سلێمانی 186، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 11
کۆی گشتی: 239
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 925، سلێمانی 143، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 675
کۆی گشتی: 1743
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2665، سلێمانی 1888، کەرکووک/گەرمیان 436 و دهۆک 1261
کۆی گشتی: 6250
لەدایکبوون:
هەولێر 1322، سلێمانی 1280، کەرکووک/گەرمیان 172 و دهۆک 1239
کۆی گشتی: 4013
وەفاتنامە:
هەولێر 3446، سلێمانی 1366، کەرکووک/گەرمیان 177 و دهۆک 1245
کۆی گشتی: 6234

2017؛
مارەبڕین و جیابوونەوەش زیادیان کردووە
لە
ساڵی 2017دا، بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، مارەبڕین زیادی کردووە و گەیشتووەتە 39
هەزار و 677، لە بەرامبەردا ژنهێنای دووەم کەمیکردووە و تەنیا 41 پیاو ژنی
دووەمیان هێناوەتەوە و مارەبڕینی دەرەکیش هەزار و 263 بووە.
هاوکات،
6هەزار و 271 هاوژین لێک جیابوونەتەوە. هەر لەو ساڵەدا 5 هەزار و 922 منداڵ
لەدایکبوون و 8 هەزار و 683 وەفاتنامەش تۆمار کراون.
مارەبڕین:
هەولێر 14268، سلێمانی 12988، کەرکووک/گەرمیان 2170 و دهۆک 9891
کۆی گشتی: 39677
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 3، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 2
کۆی گشتی: 41
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 674، سلێمانی 174، کەرکووک/گەرمیان 3 و دهۆک 412
کۆی گشتی: 1263
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2985، سلێمانی 1360، کەرکووک/گەرمیان 542 و دهۆک 1384
کۆی گشتی: 6271
لەدایکبوون:
هەولێر 1144، سلێمانی 3489، کەرکووک/گەرمیان 197 و دهۆک 1092
کۆی گشتی: 5922
وەفاتنامە:
هەولێر 3592، سلێمانی 3280، کەرکووک/گەرمیان 290 و دهۆک 1021
کۆی گشتی: 8683

ساڵی
2018؛ جیابوونەوە دوو هێندەی ساڵی 2009 بوو
بەپێی
ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018، کۆی گشتیی
مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 41,743 حاڵەت. لەم ئامارەدا،
پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی 15,025 حاڵەت لە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویشدا
سلێمانی بە 13,836، دهۆک بە 10,902.
هەروەها
سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,008 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە
هەولێر بووە بە 1,316 حاڵەت.
داتاکان
نیشانی دەدەن لەو ساڵەدا 89 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 48یان لە
سلێمانی، 36 لە هەولێر و 5یان لە دهۆک بوون. لە بەرامبەردا، تێکڕای حاڵەتەکانی جیابوونەوە
گەیشتووەتە 9,740 مامەڵە، کە تێیدا سلێمانی بە 4,085 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی
دیکەوەیە.
سەبارەت
بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 5,452 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 8,886
وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 15025، سلێمانی 13836، کەرکووک/گەرمیان 1980 و دهۆک 10902
کۆی گشتی: 41743
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 48، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 5
کۆی گشتی: 89
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1316، سلێمانی 1120، کەرکووک/گەرمیان 7 و دهۆک 565
کۆی گشتی: 3008
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3598، سلێمانی 4085، کەرکووک/گەرمیان 548 و دهۆک 1509
کۆی گشتی: 9740
لەدایکبوون:
هەولێر 1266، سلێمانی 2986، کەرکووک/گەرمیان 102 و دهۆک 1098
کۆی گشتی: 5452
وەفاتنامە:
هەولێر 3494، سلێمانی 3754، کەرکووک/گەرمیان 228 و دهۆک 1410
کۆی گشتی: 8886

ساڵی
2019؛ زۆرترین مارەبڕین لە هەولێر و جیابوونەوە لە سلێمانی
هەر
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی
مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگاکاندا لە ساڵی 2019، گەیشتووەتە 45,051. لەم
ئامارەدا، پارێزگای هەولێر بە 15,726 مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا
سلێمانی بە 15,698 و دهۆک بە 11,081 دێن.
هەروەها سەبارەت بە پەسەندکردنی
مارەبڕینی دەرەکی، 2,812 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 1,127
مارەبڕین.
داتاکان نیشانی دەدەن لەو ساڵەدا 84
رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 41یان لە سلێمانی، 28 لە هەولێر و 15یان لە
دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 11,644
مامەڵە، کە تێیدا سلێمانی بە 4,859 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە.
سەبارەت
بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 6,383 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 9,783
وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 15726، سلێمانی 15698، کەرکووک/گەرمیان 2546 و دهۆک 11081
کۆی گشتی: 45051
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 28، سلێمانی 41، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 15
کۆی گشتی: 84
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1127، سلێمانی 909، کەرکووک/گەرمیان 15 و دهۆک 761
کۆی گشتی: 2812
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 4357، سلێمانی 4859، کەرکووک/گەرمیان 761 و دهۆک 1667
کۆی گشتی: 11644
لەدایکبوون:
هەولێر 1458، سلێمانی 3510، کەرکووک/گەرمیان 142 و دهۆک 1273
کۆی گشتی: 6383
وەفاتنامە:
هەولێر 3785، سلێمانی 4169، کەرکووک/گەرمیان 307 و دهۆک 1522
کۆی گشتی: 9783

ساڵی
2020؛ لە جیابوونەوە، هەولێر پێش سلێمانی دەکەوێت
لە
ئامارە فەرمییەکانی ساڵی 2020ی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کۆی
گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 46,929. پارێزگای هەولێر بە
16,803 مارەبڕين لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەویشدا سلێمانی بە 15,862، دهۆکیش
سێیەمە بە 11,745 مارەبڕین.
سەبارەت
بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 1,627 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە
بە 845 مامەڵە.
لەو
ساڵەدا، 66 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 36یان لە هەولێر، 11 لە سلێمانی و
19یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە
8,144 مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 3,261 لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و
سلێمانیش بە 3,002 حاڵەت بەدوایدا دێت.
سەبارەت
بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 4,310 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 9,545
وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 16803، سلێمانی 15862، کەرکووک/گەرمیان 2519 و دهۆک 11745
کۆی گشتی: 46929
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 11، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 19
کۆی گشتی: 66
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 845، سلێمانی 310، کەرکووک/گەرمیان 8 و دهۆک 464
کۆی گشتی: 1627
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3261، سلێمانی 3002، کەرکووک/گەرمیان 578 و دهۆک 1303
کۆی گشتی: 8144
لەدایکبوون:
هەولێر 1317، سلێمانی 2312، کەرکووک/گەرمیان 145 و دهۆک 536
کۆی گشتی: 4310
وەفاتنامە:
هەولێر 3978، سلێمانی 3829، کەرکووک/گەرمیان 213 و دهۆک 1525
کۆی گشتی: 9545

ساڵی
2021؛ مارەبڕین نزیکەی دوو هێندەی 2020ـە
لە
ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی 2021 هاتووە، کۆی گشتیی
مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 54,837. پارێزگای سلێمانی بە 20,147
مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 18,964 و دهۆک بە 13,441.
سەبارەت
بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 2,855 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە
بە 1,275 مارەبڕین.
لەو
ساڵەدا، 101 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 73یان لە هەولێر، 21 لە دهۆک و 7
لە سلێمانی بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە
11,699، کە تێیدا سلێمانی بە 4,767 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و
هەولێریش بە 4,043 جیابوونەوە دووەمە.
سەبارەت
بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 7,258 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و
12,755 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 18964، سلێمانی 20147، کەرکووک/گەرمیان 2285 و دهۆک 13441
کۆی گشتی: 84837
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 73، سلێمانی 7، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 21
کۆی گشتی: 101
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1275، سلێمانی 714، کەرکووک/گەرمیان 8 و دهۆک 866
کۆی گشتی: 2855
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 4043، سلێمانی 4767، کەرکووک/گەرمیان 1093 و دهۆک 1796
کۆی گشتی: 11699
لەدایکبوون:
هەولێر 2032، سلێمانی 3510، کەرکووک/گەرمیان 166 و دهۆک 1550
کۆی گشتی: 7258
وەفاتنامە:
هەولێر 5260، سلێمانی 5085، کەرکووک/گەرمیان 305 و دهۆک 2105
کۆی گشتی: 12755

ساڵی
2022؛ لەدایکبوون و مردن لێکنزیک دەبنەوە
بەپێی
ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی ساڵی 2022، کۆی
گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 55,896. لەم ئامارەدا،
پارێزگای سلێمانی بە 21,164 مارەبڕين لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر
بە 19,019 و دهۆک بە 12,967 دێن.
سەبارەت
بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,069 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە
بە 1,295 مارەبڕين.
لەو
ساڵەدا 81 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 46یان لە هەولێر، 29 لە دهۆک و 6
لە سلێمانی بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 13,967
مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 5,645 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و
سلێمانیش بە 5,533 جیابوونەوە بەدوایدا دێت.
سەبارەت
بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 8,124 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و
10,290 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 19019، سلێمانی 21164، کەرکووک/گەرمیان 2746 و دهۆک 12967
کۆی گشتی: 55896
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 46، سلێمانی 6، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 29
کۆی گشتی: 81
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1295، سلێمانی 950، کەرکووک/گەرمیان 9 و دهۆک 815
کۆی گشتی: 3069
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 5645، سلێمانی 5533، کەرکووک/گەرمیان 797 و دهۆک 1992
کۆی گشتی: 13967
لەدایکبوون:
هەولێر 1878، سلێمانی 4159، کەرکووک/گەرمیان 133 و دهۆک 1954
کۆی گشتی: 8124
وەفاتنامە:
هەولێر 4179، سلێمانی 6379، کەرکووک/گەرمیان 842 و دهۆک 2869
کۆی گشتی: 10290

ساڵی
2023؛ زۆرترین مارەبڕین لە سلێمانی و زۆرترین جیابوونەوەش لە هەولێر
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی ساڵی 2023، کۆی گشتیی مامەڵەکانی
مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 53,087. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە
20,427 لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 17,543 و دهۆک بە 12,499 دێن.
سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی،
3,613 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی بووە بە 1,855 مارەبڕين.
داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 83 رێپێدان
بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 34یان لە هەولێر، 32 لە سلێمانی و 17یان لە دهۆک بووە.
لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 14,312 مامەڵە، کە تێیدا
هەولێر بە 5,857 و سلێمانی بە 5,438 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوە بوون.
سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی دیکە، لەو
ماوەیەدا 6,918 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 10,484 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 17543، سلێمانی 20427، کەرکووک/گەرمیان 2618 و دهۆک 12499
کۆی گشتی: 53087
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 34، سلێمانی 32، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 17
کۆی گشتی: 83
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 956، سلێمانی 1855، کەرکووک/گەرمیان 9 و دهۆک 793
کۆی گشتی: 3613
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 5857، سلێمانی 5438، کەرکووک/گەرمیان 853 و دهۆک 2164
کۆی گشتی: 14312
لەدایکبوون:
هەولێر 1417، سلێمانی 3615، کەرکووک/گەرمیان 131 و دهۆک 1755
کۆی گشتی: 6918
وەفاتنامە:
هەولێر 4795، سلێمانی 3754، کەرکووک/گەرمیان 159 و دهۆک 1776
کۆی گشتی: 10484

ساڵی 2024؛ لەدایکبوون پێش وەفاتنامە کەوت
تۆڕی میدیایی رووداو، ئەم ئامارە فەرمییانەی
لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لە ئامارەکانی ساڵی 2024دا
هاتووە، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 51,018. لەم ئامارەدا،
پارێزگای سلێمانی بە 18,522 مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە
17,591 و دهۆک بە 12,199 مارەبڕين دێن.
سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی،
3,091 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی بووە بە 1,794 مارەبڕینی دەرەکی.
داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 98 رێپێدان
بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 45یان لە هەولێر، 19 لە سلێمانی و 34یان لە دهۆک بووە.
لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 12,384 مامەڵە، کە تێیدا
سلێمانی بە 5,745 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و هەولێریش بە 3,878 جیابوونەوە
بەدوایدا دێت.
لەو ماوەیەدا 12,072 بەڵگەنامەی لەدایکبوون
و 10,948 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 17591، سلێمانی 18522، کەرکووک/گەرمیان 2706 و دهۆک 12199
کۆی گشتی: 51018
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 45، سلێمانی 19، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 34
کۆی گشتی: 98
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 609، سلێمانی 1794، کەرکووک/گەرمیان 2 و دهۆک 686
کۆی گشتی: 3091
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3878، سلێمانی 5745، کەرکووک/گەرمیان 728 و دهۆک 2033
کۆی گشتی: 12384
لەدایکبوون:
هەولێر 4486، سلێمانی 3165، کەرکووک/گەرمیان 158 و دهۆک 4263
کۆی گشتی: 12072
وەفاتنامە:
هەولێر 4478، سلێمانی 3932، کەرکووک/گەرمیان 235 و دهۆک 2303
کۆی گشتی: 10948

ساڵی 2025؛ دەرکەوتنی جیاوازییە گەورەکە
ساڵی 2025،
جیاوازییە گەورەکە دەرکەوت، جیابوونەوەی هاوژینان لە ماوەی ئەو 17 ساڵەدا
(2009-2025) لە چوار هەزار و 210ـەوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 826، واتە 275% زیادی
کردووە.
لە هەمان ماوەدا
(2009-2025) مارەبڕین 40 هەزار و 547ـەوە، زیادیکردووە بۆ 61 هەزار و 328 و
ژنهێنانی دووەمیش لە 288ـەوە، کەمیکردووە بۆ 107 .
ساڵی 2025، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین
لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 61,328. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە 25,687 مارەبڕين
لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 19,620 و دهۆک بە 12,955 دێن. هەروەها
سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,119 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی
بووە بە 1,407 مارەبڕینی دەرەکی.
داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 107 رێپێدان
بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 42یان لە هەولێر، 39 لە سلێمانی و 26یان لە دهۆک بووە.
لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 15,826 مامەڵە، کە تێیدا
هەولێر بە 7,113 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و سلێمانیش بە 5,369 جیابوونەوە
بەدوایدا دێت.
هەر لە ساڵی 2025دا، 13,466 بەڵگەنامەی
لەدایکبوون و 12,697 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.
مارەبڕین:
هەولێر 19620، سلێمانی 25687، کەرکووک/گەرمیان 3066 و دهۆک 12955
کۆی گشتی: 61328
ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 42، سلێمانی 39، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 26
کۆی گشتی: 107
مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1025، سلێمانی 1407، کەرکووک/گەرمیان 13 و دهۆک 674
کۆی گشتی: 3119
تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 7113، سلێمانی 5369، کەرکووک/گەرمیان 990 و دهۆک 2354
کۆی گشتی: 15826
لەدایکبوون:
هەولێر 3692، سلێمانی 4534، کەرکووک/گەرمیان 179 و دهۆک 5061
کۆی گشتی: 13466
وەفاتنامە:
هەولێر 4986، سلێمانی 5276، کەرکووک/گەرمیان 215 و دهۆک 2220
کۆی گشتی: 12697



