رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە نووسراو داوا لە 10 پەروەردەی سنوورەکەی دەکات، بۆ ئەوەی نرخی جلوبەرگی قوتابی بەرز نەبێتەوە، گوشار لە قوتابییان نەکەن بۆ کڕینی جلوبەرگی دیاریکراو بۆ خوێندن تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو.
نووسراوەکە چوارشەممە 23-09-2026 دەرکراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات لە سلێمانی، چەمچەماڵ، دووکان، قەرەداغ، شارەزوور، شارباژێڕ، سەیدسادق، دەربەندیخان و پێنجوێن کراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچەی منداڵان – قوتابخانە - خوێندنگە)کان بکەنەوە، کە نابێت گوشار بکەن لە قوتابی و خوێندکار بۆ پۆشینی جلوبەرگی دیاریکراو لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە، کاتیان پێ بدەن تاوەکو رێککەوتی 10-10-2026 بۆ ئەوەی هەڵاوسان دروست نەبێت لە بازاڕ و خێزانەکان زەرەرمەند نەبن".
بۆ ساڵی نوێی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە رەنگی جلوبەرگی قوتابییانی بەم شێوەیە دیاری کردووە: لە باخچەی منداڵان رەنگەکانی پرتەقاڵی و نیلی، بنەڕەتی پۆلی یەک تاوەکو شەش مارۆنی و نیلی، پۆلی 7 بۆ 9 نیلی و رەساسی، پۆلەکانی 10، 11 و 12 رەش و رەساسی.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)