رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێ، باوک و کوڕێک لە ناحیەی سمێلان خنکاون و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوول، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سمێلان، باوک و کوڕێک کەوتوونەتە حەوزێکی ئاو کە بۆ مەبەستی کشتوکاڵی دروست کراوە و خنکاون.
گوتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران، ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانمان تەرمی باوک و کوڕەکەیان لە حەوزەکە دەرهێناوەتەوە و رەوانەی پزیشكی داوەریی کراوە و توێکارییان بۆ دەکرێت.
باوکەکە ناوی کاروان عەزیزە و تەمەنی 30 ساڵە، کوڕەکەش ناوی ئەیووبە و تەمەنی 12 ساڵە.
رەوەند مەغدید باسی لەوەشکرد، سەرەتا لە خنکانی دوو منداڵ ئاگادارکراینەوە، بەڵام دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت باوک و کوڕ بوون و لەکاتی کارکردن لە حەوزەکەدا تووشی ئەو رووداوە بوون.


.webp&w=3840&q=75)