رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای قوشتەپە ئاگادارییەک ئاراستەی دانیشتووانی قەزاکە دەکات و دەڵێ، بەهۆی گواستنەوەی تاوەرێکی کارەباوە سبەی 8 کاژێر کارەبای گشتی دەکوژێتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 24 ئەیلوول، بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە بە رووداوی گوت: سبەی هەینی، بەهۆی کارەکانی گواستنەوەی تاوەری کارەبای گردمەلا لەسەر جووتسایدی کەرکووک - هەولێر و بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە، لە کاژێر 6ـی بەیانی تاوەکو کاژێر 3ـی دواینیوەڕۆ کارەبا بە تەواوەتی دەکوژێتەوە.
قایمقامی قوشتەپە ئاماژەی بەوەکرد، کوژانەوەی کارەبا هەموو سنوورەکە دەگرێتەوە و سەرجەم سێکتەرەکان دەوەستێت، بەتایبەت پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و تۆڕی کارەبای گشتی، بەڵام دوای 8 کاژێرەکە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
بژار مەلا خدر هۆشداریی دەدات و دەڵێت: داوا لە دانیشتووانی قەزاکە دەکەین بۆ ئەوەی تووشی کەمئاویی نەبن و ئاستەنگیان بۆ دروست نەبێت، ئاوی پێویستی پاشەکەوت بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر تاوەکو ئەوکاتەی دۆخی کارەبا وەک خۆی لێ دێتەوە.

.webp&w=3840&q=75)
