رووداو دیجیتاڵ
تانکییەکی سووتەمەنی لە نزیک دەروازەی باشماخ لە قەزای پێنجوێن ئاگری گرت و تەقییەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە کاژێر 01:10ی ئەمڕۆ هەینی روویداوە. سەرچاوەیەکی بەرپرس بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو شوێنەی گڕی گرتووە تانکی و تانکەری تێدایە کە شوێنی کۆگەکردنی سووتەمەنین لەسەر رێگەی نێوان باشماخ و پێنجوێن".
جەزا مەجید، سەرپەرشتیاری بەرگریی شارستانیی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو کەسمان لە نێو ئاگرەکەدا دەرهێنا، تاوەکو ئێمە گەیشتین لە نێو ئاگرەکەدا بوون و چواردەوریان ئاگربوو، هیچ ئۆکسجینیشیان بۆ نەچووبوو، تاوەکو گەیێندرانە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا".
سەرپەرشتیاری بەرگریی شارستانیی پێنجوێن گوتی: "ئەوەی گڕی گرتووە و تەقیوەتەوە تانکیی تانکەرە، کە وەکو کۆگەی گازوایل راگیراوە".
هێزە ئەمنییەکان و بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە.
.jpg&w=3840&q=75)

