کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی وەرگرتنی نەوت. وێنە؛ رووداو - ئەرشیڤ

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی وەرگرتنی نەوت. وێنە؛ رووداو - ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە هەفتەیەکدا نرخی نەوتی ماڵان 50 هەزار دینار دابەزیوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەولێر 50 هەزار دینار دابەزیوە، نەوتفرۆشان پێشبینی دەکەن زیاتریش داببەزێت؛ هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکەش بۆ نزیکبوونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی حکومی دەگەڕێننەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی بەرمیلێک نەوت 50 هەزار دینار دابەزیوە. ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت بە 250 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممەی رابردوو گەیشتبووە 300 هەزار دینار و رۆژی پێنجشەممەش بە 290 هەزار دینار بوو."

گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، کەمبوونەوەی خواست هۆکاری دابەزینەکەیە و گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی بڕیارە لە مانگی 10 دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی بکرێت، هاونیشتمانییان چاوەڕێن و خواست لەسەر بازاڕی ئازاد کەم بووەتەوە، هەر بۆیە نرخەکان روویان لە دابەزین کردووە و پێشبینی دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا زیاتریش داببەزن."

ئەم دابەزینە کاتییەی نەوت لە کاتێکدایە، پار لەم کاتانەدا بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار دینار بوو، لە وەرزی سەختی سەرمادا گەیشتە 220 هەزار دینار. هاوکات لە هاوینی ئەمساڵیشدا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد؛ بە شێوەیەک لە ئایار بە 160 هەزار، لە تەممووز بە 200 هەزار و لە ئەیلوولیشدا لە هەندێک ناوچە 325 هەزار دیناری تێپەڕاند.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵی پار نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 674 هەزار و 500 خێزاندا دابەشکرا، کە تێیدا پشکی هەر خێزانێک یەک بەرمیل بوو (200 لیتر) بە نرخی پاڵپشتیکراوی 104 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە